چـالاکی

سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، ڕێز و سوپاس پێشکەش بە کارمەندێکی ژینگەپارێز و ھاووڵاتیێکی ژینگەدۆست دەکات

سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر، ڕێز و سوپاس پێشکەش بە کارمەندێکی ژینگەپارێز و ھاووڵاتیێکی ژینگەدۆست دەکات ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١١-١٢-٢٠١٩ لە مەڕاسیمێکە تایبەتدا، ئەندازیار (عبدالواحد احمد حمد) سەرۆکی شارەوانی ھەولێر ڕێزوسوپاسی ئاراستەی کارمەندی ژینگەپارێز (ڕفعت حمد سلێمان) کرد لە پای ئەو ھەموو ھەوڵ و ماندووبوونەی بۆ پاك ڕاگرتنی شاری ھەولێر و پاراستنی ژینگەی شارەکەی داوە، وێڕای دەستخۆشی، ھیوای خواست کەوا گشت کارمەند و فەرمانبەرانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ھەمان ھەڵوێست و دیدی کاکە(ڕفعت حمد سلێمان) ھەبێت .
وەھەروەھا پەیوەست بە ھەمان بابەتی دۆستایەتیی ژینگەیی، بەڕێز سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، ڕێزوسوپاسی پێشکەشی ھاوڵاتی مرۆڤ دۆست و ژینگەپارێز (ھیوا دھام) کرد چونکە بەڕێزیان وەکو ئەرکێکی نیشتمانی، تابلۆی ئاگادارکردنەوەی ژینگەیی دروست کردووە، بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری ژینگەیی و دروست کردنی پەیامێك سەبارەت بە ژینگە و خۆشەویستی نیشتمان و پاك ڕاگرتنی ژینگەی شاری ھەولێر.