دوا بە دوای ئاگاداریمان ژمارە (١٠/ ٧٧١٦) لە ٥ /٤/ ٢٠٢٦ئاماژە پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گشت وگوزار ژمارە (١٣٣٧٤ لە ١٠ / ١٢/ ٢٠٢٥) وە نووسراوى سەرۆکایەتی شارەوانیمان ژمارە (٣٨٤٨٦ لە ٢٣ / ١٢/ ٢٠٢٥) تایبەت بە پێکهینانی لێژنەى خەملاندن و فرۆشتن بۆ (٤٠٤) کەل و پەلی نوێ و بەکار نەهاتووى یەدەگی ئامێر و ئۆتۆمبێل, ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ههلدهستێت بە فرۆشتنی ئەم ئامێرانەى لە خشتەى خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا , به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى وەزارەتی شارهوانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٢٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو وە گشت ئەو بارمتانەى لە هاولاتی بەژداربووى زیادکردنەکە وەردەگرێن تا (١٥) رۆژ دوای زیادکردنەکە ناگەرێنەوە بۆیان , زیادكردنهكه له رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٠)ى پێش نیوهرۆ دهست پى دهكات ئەگەر رۆژی دیاریکراو پشوی فەرمی بێت ئەوە راستەوخۆ رۆژی دواتر زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت لە هەمان کات و شوێن دا ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ گۆژمەى نرخی بەرامبەر ئامێرەکان بدات و ئامێرەکان بگوازێتەوە بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (٣١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە بڕی (٥ ,٠%) نرخی فرۆشتنی بدات بۆ هەر رۆژەک دواکەوتن, کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.,.. زیاد كردنهكه دهكهوێته چوارشەم ٣/ ٦/ ٢٠٢٥
ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ههلدهستێت بە فرۆشتنی ئەم ئامێرانەى لە خشتەى خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…
