بەرێوەبەرایەتى شارەوانى یەک

  • پەیکەری ڕێکخستن
  • گەڕەکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی

١. تەیراوە
٢.سێتاقان
٣.خانەقا
٤.سەیداوە
٥.تەعجیل
٦.زانیاری
٧.بازار
٨.عەرەب
٩.منارە

  • کار و چالاکییە کانى بەشەکانى بەرێوەبەرایەتى

بەشى خۆیەتى :- هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ئەم کارانەى خوارەوە.
•ناردن و وەرگرتنى نوسراو- دامەزراندنى فەرمانبەر – گواستنەوەى راژە- گۆرینى ناونیشانى فەرمانبەر- بەرزکردنەوەى مووچە- خانەنشین کردنى فەرمانبەران – فەرمانى کارگێرى دەرکردنى دەرمالە- ئاراستەکردنى سزا- پێدانى رێز و سوپاس- ئاراستەکردنى نوسراوى سەرپێچى بۆ فەرمانگەکان- رێکخستنى میلاکاتى فەرمانبەران- هەڵگرتن و دەرهێنانى بەراییەکان لە دۆسیە- پرسگا- ڕێنمایى پاسەوانەکان – داتاکردنى کۆمپیوتەر- سەرپەرشتى کردنى پاککەرەوەکان.
بەشى ژمێریارى :- لە دوو هۆبە پێک دێت بەم شێوەى خوارەوە. 
•هۆبەى موچە :- هەڵدەستێت بە ئامادەکردن و رێکخستنى موچە و دابەش کردنى بەسەر فەرمانبەران.
•هۆبەى گەنجینە(ێندوق):- هەڵدەستێت بە وەرگرتنى پارە لە هاوڵاتیان بە شێوەى بارمتە و داهات.
بەشى ووردبینى :- هەڵدەستێت بە ووردبینى کردنى کۆگاى دیوان و تۆمارى ڕۆژانەى گەنجینە بە داهات و بارمتەوە و تاوتوێکردنى بەردەوامى پێشینەکانى مانگانەى 
دیوانى شارەوانى و پرۆژەکان و موچەى فەرمانبەرانى هەمیشەیى و کاتى وە گشت ئەو کارانەى کە لە بەشى ژمێریارى ئەنجام دەدرێت لەگەل ڕایى کردنى مۆلەتى خانوبەرەى هاوڵاتیان.
بەشى مۆلەت دان:- هەڵدەستێت بە پێدانى مۆڵەت بۆ رووخاندن و دروست کردنى خانوو و پێشانگا و پێدانى مۆلەتى نۆژەنکردنەوە بۆ خانوو – دوکان – بالەخانە لەم 
شوێنانەى کە دەکەوێتە نێوان شەقامى (30م) تا دەگاتە شەقامى (60م)هەروەها کارى رووپێوکردنى خانوو لە کاتى داواکردنى مۆلەتى بینا و پشکنین بۆ دڵنیابوون لە کشانەوە (ارتداد)بۆ خانوو لە رووى پێشەوە (2،5م) بێت وئەگەرپارچە زەویەکە گۆشە واتا(روکن) بوو کشانەوە لە رووى تەنیشتى (1،25م)بێت لێژنەى بەفەر زۆن(ئاراستە کردن):- هەڵدەستێت بە پێدانى مۆڵەت بۆ رووخاندن و دروست کردن و نۆژەنکردنەوەى خانوو- دوکان- بالەخانە لەم شوێنانەى کە دەکەوێتە ناوەوەى شەقامى (30م) بە ئاراستەى قەڵاى هەولێر .

نەخشەدانان:- هەڵدەستێت بەئەنجامدانى کارى جیاکردنەوەى زەوى و جێهێلراو (متروکە) لە رێگاى گشتى و رووپێوکردنى شوێنى بە پێ ى بارى ئێستا و راستکردنەوەى رووبەر بە پێ ى وێنەى تۆمارى هەمیشەیى و نەخشەى چەسپاندنى سنوورلەگەل وێنە کێشانى ئەندازەیى بۆ ئەو پارچە زەویانەى کە مامەلەکانیان تایبەتە بە جیاکردنەوە –فرۆشتنى جێهێلراو – راستکردنەوەى رووبەر- یەکبوونى زەوى .
بەشى هونەرى :- هەڵدەستێت بە کارى ئامادەکردنى دەرخستە و جێ بە جێ کردن و سەرپەرشتى کردن و بە دواداچوونى پرۆژەکان لەگەل بەرێوەبردنى کارە فەرمیەکان.
بەشى پلان دانان و IT :- هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ئەم کارانەى خوارەوە
•بە دواداچوونى پرۆژەکان – ئامادەکردنى راپۆرتى چالاکى مانگانەى پرۆژەکان و بەشەکانى شارەوانیمان- ئامادەکردنى راپۆرتى وەرزى پرۆژەکان و سوتەمەنى و چاکردنەوەى
ئامێر و ئوتۆمبێلەکان- ناردنى راپۆرتى چالاکى مانگانەى بەشى خزمەت گوزارى شارەوانیمان بۆ قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى هولێر- چاودێرى کردنى تۆڕى (NET WORK) _ چاودێریکردن و چاککردنەوەى کۆمپیوتەرەکان- رێکخستنى خولەکان – ووردبینى کردنى پێشینەى پرۆژەکان – دەرکردنى فەرمانى کارگێرى تایبەت بە دەست بە کاربوون و کۆتایى هاتنى پرۆژەکان.
یاسا:- هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ئەم کارانەى خوارەوە
• وەرگرتنى بەلێن نامە لەو کەسانەى کە سەرپێچیان کردووە لە بەشى خزمەت گوزارى – وەرگرتنى بەلێن نامە لە خاوەن مولک بۆ پابەند بوون بە جێ بە جێ کردنى 
رێنماییەکانى شارەوانى – نوسینى نوسراوى فەرمى –
بەشى کۆگا:-هەڵدەستێت بە رێکخستنى تۆمارى خستنە ناو و دەرکردن(ادخال و اخراج) تایبەت بە ئامێر و کەل و پەلەکان وەک ئامێرى لە کارکەوتوو لە بەشى گەراج- کەل وپەلى پەڕاوگە، جل و بەرگى کرێکار ، پۆتین ، تابلۆى زبل ، خاکەناس.
بەشى گەراج و ئامێرەکان :-هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ئەم کارانەى خوارەوە
•چاککردنەوەى ئامێرەکان وەک (شۆفەل ، قەلاب ، کەپس) – تیمى چاککردنەوەى شەقامەکانى ناو شەقامى (60م) – تیمى ئامێرەکان بۆ پاککردنەوەى گۆرەپان و کۆکردنەوەى پاشماوەکان بە شۆفەل و فرێدانى خۆل و خاشاک بە قەلاب – چاککردنەوەى شەقام و کۆلانەکان – سپاردنى پرۆژەى شەقام و کۆلان. بەشى خزمەت گوزارى :- لە کەرتەکانى خزمەت گوزارى(1، 2، 3) پێک دێت و ئەرکەکانیان ئەمانەن:- 
•پاککردنەوەى شەقام و کولانەکان لە پاشماوەى زبل و پیسایى لە لایەن کرێکارانى شارەوانى بە سێ شەفتى کارکردن.
•رێکخستنى شۆستە و شەقام بە نەهێشتنى کارى زێدەڕۆیى و سەرپێچى کردنى هاولاتیان لە سەر زەوى شارەوانى .
•رێکخستنى سەنتەرى شار بە نەهێشتنى وەستانى عارەبانەى دەستى و لابردنى شتومەک و کالا لە سەر زەوى گشتى.
•رێگریکردن لە نۆژەن کردنەوەى بیناى بێ مۆلەت لە لایەن چاودێرانەوە .
•ئاگادارکردنەوەى بەردەوام لە رێگاى کەنالەکانى راگەیاندن بۆ وشیارکردنەوى هاولاتیان لە دیاردەى زێدەرۆیى و پابەندبوونیان بە رێنماییەکانى شارەوانى یەوە.
•کارگێرى بەشى خزمەت گوزارى ئاگادارى بەردەوامى لایەنە پەیوەندارەکانى (فەرمانگەى ئاوەڕۆ – ئاو – کارەبا ) دەکاتەوە بۆ چاککردنەوەى گیروگرفتەکانى ناو شەقام و 
کۆلانەکان وەک(پاککردنەوەى مەنهۆلەکان- شکانى بۆرى ئاو و گرفتى تر)
تێبینى :-
وەک بەشى خزمەت گوزارى بەرێز و سوپاسەوە دەست خۆشى دەکەین لە بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر و قلیمقامیەتى قەزاى ناوەندى هەولێر کە لە کاتى پەیوەندیکردن پێیانەوە هاوکاریمان دەکەن بۆ راپەراندن و ئاسان کردنى ئیش و کارەکانمان هەروەها مامۆستایانى ئاینیش یارمەتى دەرن بۆ ئامۆژگارى و وشیارکردنەوەى هاولاتیان بە ئامانجى خۆ دوورخستنەوە لە کارى سەرپێچى کردن.

  • مەرجەکانى مامەڵەى ڕووخاندن

1-داواکارى (عریزە) پێشکەش بکرێت.
2-وێنەى تاپۆ (سند) اێلى بەروارى نوێ بێت بە خانوو.
3-چەسپاندنى سنوور (تپبیت حدود) اێلى بەروارى نوێ بێت بەخانوو .
4-وێنەى خانوو (فۆتۆى) ئەگەر هاتوو دووبەش (سهم) بوو واتا دووخانووى لەسەر بێت .
5-ناسنامەى (نفوس) خاوەن زەوى .
تێبینى/ ئەگەر هەر موڵکێک کەوتبێتە ناوەوەى (30) مەترى دەبێت رەزامەندى لێژنەى ئاراستەکردنى هەبێت وە پابەند بێت بە مەرجەکانى . مەرجەکانى دروست کردنى خانوو
1-داواکارى (عەریزە) پێشکەش بکرێت بۆ هەرقۆناغێک .
2-وێنەى تاپۆ (سند) اێلى بە بەروارى نوێ بە ڕووخاندن ، ئەگەر ڕووخاندنى هەبێت .
3- چەسپاندنى سنوور (تپبیت حدود) اێلى بە بەروارى نوێ بە ڕووخاندن ، ئەگەر ڕووخاندنى هەبێت .
4-نەخشەى دروست کراو بەم مەرجانە :-
ا-نەخشەکە چەند نهۆمە (Ground & First) وە ئەگەر هاتوو دووبەش بوو واتا (سهمان) ئەوە دەبێت نەخشەکە بەپێ ى سنوورى چەسپاندن (تپبیت حدود) دروست بکات، واتا دەبێت نەخشەى خانووى خۆى لەگەڵ سنوورى خانووى هاوبەشەکەى دیاربێت.
ب‌-رووکارى دەرەوەى خانوو (واجهە) (Front View ) .
ْج – مقگعى بناغەو سقف بە شیش تسلیح دیار بکرێت (Section of Foundation & Slap Reinforcement ) لەگەڵ دیاریکردنى بڕگەى بەرزایى خانوو. 4- بەڵێننامەى پەسندکراوى ئەندازیار ( تعهد المهندس ) لە فەرمانگەى دادنووس (کاتب عدل ).
5- پاشان بە چەند قۆناغێک رێپێدانەکان وەردەگرێت دوایى دەبێت بەمۆلەتى کۆتایى .
تێبینى/ ئەگەر هەر موڵکێک کەوتبێتە ناوەوەى (30) مەترى دەبێت رەزامەندى لێژنەى ئاراستەکردنى هەبێت وە پابەند بێت بە مەرجەکانى 

نۆژەن کردنەوەى دووکان
1- داواکارى (عەریزە) پێشکەش بکرێت.
2-وێنەى تاپۆ (سند) اێلى بەروارى نوێ بێت ئەگەر هاتوو خاوەن موڵک بوو .
3-چەسپاندنى سنوور (تپبیت حدود) اێلى بەروارى نوێ بێت .
4-ئەگەر هاتوو کرێچى بوو دەبێت گرێ بەست (عقد الایجار) لە نێوان خاوەن موڵک وکرێچى هەبێت و بیهێنێت دواى رەزامەندى خاوەن موڵک .

تێبینى/ ئەگەر هەر موڵکێک کەوتبێتە ناوەوەى (30) مەترى دەبێت رەزامەندى لێژنەى ئاراستەکردنى هەبێت وە پابەند بێت بە مەرجەکانى

  • پەیوەندی
ژمارەناوى فەرمانبەرپۆستشوێنى کارکردنبەشەکەىژمارەى تلفۆن
١بەشدار رضا گولبەرێوەبەری شارەوانى یەکشارەوانى یەک7504456587
٢ئازاد محمد امینلێپرسراوى خزمەت گوزارىشارەوانى یەک7504482648
٣نەبەز خالد رشیدشارەوانى یەکبەشى 37504732263
٤گیلان مولودشارەوانى یەکبەشى 17504130012
٥عبداللە عبدالکریمشارەوانى یەکبەشى 27504946184


ناونیشان / هەولێر-گەڕەکی تعجیل/شەقامی ٣٠ مەتری
ژمارەی مۆبایل : 07504675733
E-mail : eng.sardars@yahoo.com