| پەیکەری ڕێکخستن بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی 1) کارگێڕی 2) ژمێریاری 3) هونەری 4) نەخشەدانان 5) یاسا 6) ووردبین 7) خزمەتگوزاری 8) IT 9) ئامێروگەراج گەڕەکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی 1- باداوە 2-چارچرا 3-چنار 4-ئیسکان 5-گەلاوێژ 6- حەمرین 7-هەڤاڵان 8-کارێزان 9-خەبات 10-مامۆستایان 1 11-مامۆستایان 2 12-مەریوان 13-موفتى 14-سەروەران 15-شارەوانى 16-زانایان 17-زیلان کار و چالاکییە کانى بەشەکانى بەرێوەبەرایەتى بەشی کارگێرى وخۆیەتی 1-رێکخستنی سەرمووچەی سالانەی فەرمانبەران و پلە بەرزکردنەوەیان. 2-پێدانی مۆلەتی نەخۆشی و ئاسایی بە مووچەی تەواو بێ مووچە. 3-رێکخستنی میلاکات . 4-خانەنشین کردنی فەرمانبەران. 5-هەڵگرتنی بەراییەکان تایبەت بەکەسی فەرمانبەر 6-پێدانی نوسراوی پشتگیری بۆ فەرمانبەر 7-سکان کردنی دۆسیەی فەرمانبەران.بەشی ژمێریاریئیش و کارەکانی ئەم بەشە بریتی یە لە خەرج کردن و داهات کردنی ئەو پارانەی کەلەبەرێوەبەرایەتیەکەمان دا هەن . بەشی ژمێریاری پێک دێت لەچەند هۆبەیەک : 1-مووچــــە : هەڵدەستێت لەبەستانی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و کاتی لەگەڵ کاری زێدەکی شەوانە. 2-بارمـــتە : هەڵدەستێت بە وەرگرتنی و گەرانەوەی بارمتە لە هاولاتیان لەکاتی دروست کردنی خانوو یان بالەخانە وە گەرانەوەی بارمتە پاش تەواو بوونی خانووەکە یان بالەخانەکە. 3-میزانیە : 4-صتدوق : هەڵدەستێت بە وەرگرتنی گشت پارەی داهات بارمتە کەلە سنوری بەرێوەبەرایەتیەکەمانن ،وەک دروست کردنی خانوو یان بالەخانە و سەرپێچی.5-کرێ پشکنین : هەڵدەستێت بە وەرگرتنی کرێ پشکنینی رۆژانەی رووپێوی شارەوانیەکەمان کەتایبەتە بەبەشی نەخشەدانانی بنەرەتی شارەوانیمان. بەشی هونەری 1-ڕوپێو کردن و کۆکردنەوەی زانیاری بۆ ئەو شوێنانەی کە پێویست بە خزمەتگوزاری دەکەن لە سنوری شارەوانیمان یاخود شوێنەکە کە کۆنە پێویست بەچاککردنەوە یان نوێ کردنەوەی خزمەت گوزاریەکان . 2-ئامادەکردنی دەرخستەی تایبەت بۆ هەر پرۆژەیەک لەگەڵ گشت پێداویستیەکانی ،هەروەها دروست کردنی تىندەر بۆ پرۆژەکان. 3-سەرپەرشتی کردنی پرۆژەکانی سنوری شارەوانیمان بە هەماهەنگی لەگەل لایەنی پەیوەند دار بۆ ئەنجام دانی کارەکان . 4-دانانی پلان و بەرنامەی پێویست بۆ پرۆژەکانی کەلە داهاتوو پێویست بە جێ بەجێ کردن دەکات لە سنوری شارەوانیمان .بەشی نەخشەدانانی بنەرەتیئەم بەشە لە دوو هۆبە پێک دێت : •هۆبەی نەخشەدانان :1-کردنی مامەڵەی (( جێهێلراو،راست کردنەوەی رووبەر ، چاکردنەوەی زەوی مولک ، بەرشەقام کەوتن )) ، لەگەڵ دروست کردنی نەخشە بۆ مامەلەکان . 2- چەسپاندنی سنور بۆ ئەو زەویانەی کە ( کارت ) ن . 3- پشکنینی هاوبەش لەگەل بەرێوەبەرایەتی تۆمارگەی خانوو بەرەی دووەمی هەولێر . 4- دانانی (( معالمی افراز )) بۆ ئەو زەویانەی کە تاپۆ کراون ،بەلام! معالم افرازیان نەماوە لەگەل بەرێوەبەرایەتی تومارگەی خانوو بەرەی دووەمی هەولێر . 5- دانانی نوێنەر بۆ لێژنەی کۆشک . 6- دانانی نوێنەر بۆ لێژنەی پشکنینی ئەنجومەنی شارەوانی . 7- دانانی نوێنەر بۆ لێژنەی تاپۆکردنی ئەو زەویانەی کە کارتن و تاپۆ دەکرێت . •هۆبەی مۆڵەتدان : 1-رێ پێدانی خانوو. 2-پشکنینی باڵەخانە . 3-تێک دان (هەدم ) . 4- رێ پێدانی پێشانگا . 5- پشکنینی خانوو . 6-نۆژەنکردنەوە . 7- مۆڵەت دان 8-پشکنینی تەندروستی ئەگەر رێ پێدانی نەبێت . 9-پشتگیری بۆ بەرێوەبەرایەتی دابەش کردنی کارەبای هەولێر بۆ ئەم خانوانەی کەوا کارتن + ئەم ریزە دوکان و شوقانە و پێشانگایانەی کەوا پێشتر دروست کراون تەنها رێ پێدانیان هەیە . 10-پشتگیری بۆ بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بۆ ئەو خانوانەی کەوا کارتن . 11-پشتگیری بۆ تەندروستی بۆ ئەو دوکان و هوتێل و مۆتێل و فرن و سەرتاشخانە و چێشتخانانەی کەوا مۆڵەتیان یان رێ پێدانیان هەیە .بەشی یاسائەم بەشە هەلدەستێت بەرێک خستنی کاروباری یاسایی فەرمانگەکەو راپەراندنی ئیش و کاری هاولاتیان کە رۆژانە سەردانی فەرمانگەکەمان دەکەن ، ئەو کارانەی پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بەبەشی یاسا رۆژانە جێ بەجێ دەکرێن.ئیش وکارەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە: 1-مەرجەکانی دروستکردنی خانووی نیشتەجێبون / وێنەیەک هاوپێچە لەگەڵ راپۆرتەکە بەهۆی ئەم مەرجانە رۆژانە دەیان هاولاتی سەردانی بەشەکەمان دەکەن. (ئەو هاولاتیانەی خاوەن پارچە زەویین و بەنیازن رێێدانی دروست کردنی خانوو وەرگرن ) ئەم مەرجانە بەروونی ئاماژە بەوە دەدات کەپێویستە هاولاتی پابەند بێت بە یاساو رێنماییەکان و دەخرێتە پێش چاوی هاولاتی و واژووی لەسەر دەکات وە بەئیمزاو مۆری بەشی یاسایی و وێنەیەک دەدرێت بە هاولاتی. بێ گومان ئەم کارە لە پێناوی کەم کردنەوەی سەرپێچیە و هوشیار کردنەوەی ئەو هاولاتیەیە کە هەڵدەستێت بە دروست کردنی خانوو . وە لەرووی مەعنەوی کاریگەری زۆری هەیە لەسەر پابەند بوونی هاولاتی بە یاساو رێنماییەکان. 2-بەڵێن نامە (بەڵێنی نوسراو ) / لەکاتی پابەند نەبوونی هاولاتی بە برگەیەک لەبرگەکانی مەجەکانی شارەوانی کە خۆی لە ( 14 ) برگە دەگرێتەوە . بەشی یاسا هەلدەستێت بە وەرگرتنی بەڵێن نامەیەک لەو هاولاتیەی کە سەرپێچی کردووە لەیەک لەو برگانە، بۆ نمونە/ (2،5)م نەکشاوەتەوە ، یان زیادی بەکارهێناوە یان هەر سەرپێچیەکی تر . جۆری بەلێنەکە بەو جۆرە دەبێت کە سەرپێچیەکەی هەڵبگیرێت و پابەند بوونی خۆی بە روونی لە بەڵێن نامەکە دەربرێت . وە بەربرسیارەتی سەرپێچیەکەی خۆی لە ئەستۆ بگرێت..هەروەها بەڵێن نامە لەو کەسانە وەردەگیرێت کە هەڵدەستن بە دروستکردنی پێشانگا بەلام دەبێت لەگەل خاوەن پێشانگا ئەندازیاری سەرپەرشتیکاری پرۆژەکە بەلچێنی لێ وەردەگیرێت. 3- گرێ بەست / لەم بەشە دا ئاماژە بەو گرێبەستانە دەکەین کە لایەنەکان راستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیەکەمان دەکەن وە لە بەشی یاسا بۆیان دەکرێت .ڕ-فەرمانبەروکارمەندی کاتی کەلەدیوان و بەشی خزمەتگوزاری و بەشی ئامێرەکان و گەراج کاردەکەن لەژێر رۆشنایی فەرمانی وەزاری و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر وەبەپێ ی ئەو میلاکەی بۆ فەرمانگەکەمان دانراوە . ب-گرێبەست لەگەل کۆمپانیا بەمەبەستی بەکرێ گرتنی کەس بۆ راپەراندنی کاروباری سنوری شارەوانی .ت- گرێبەست لەگەل شوفێری کەبس .پ- گرێبەست لەگەل شوفێر بەمەبەستی هێنان و بردنەوەی فەرمانبەران لەمالەوە بۆ فەرمانگە وە بەپێچەوانەوە. 4- بەدواداچونی کاروباری یاسایی لە (دادگای لێکۆلینەوە و پۆلیس) / دوای تخویل کردنی فەرمانبەری یاسایی بە نوسراوی فەرمی لەلایەن بەرێز بەرێوەبەر بە مەبەستی ئەنجامدانی ئەو کارە یاساییەی کەپێ ى رادەسپێردرێت.5-بەدواداچوونی کاروباری یاسایی/ ئەمەش بۆ ئەو کارمەندە بەنگلادشانە کە وەک کرێکاری سەر شەقام کاردەکەن بەمەبەستی کەفالەت کردنیان و نوێ کردنەوەی ئیقامەیان لەبەرێوەبەرایەتی نیشینگەی هەلێر بۆ ئەوەی کارکردنیان لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان لەچوارچێوەی هەرێم دەرنەچێت. مەرجەکانی دروست کردنی خانووی نیشتەجێ بوون :مەرجەکانی رێ پێدانی خانوو: 1-نابێ زیاتر دروست بکرێت لەوەی لەم رێ پێدانە باس کراوە. 2-پابەند بوون بەهێلی راست کشانەوەی شەقام . 3-بەجێ هێشتنی (2،5)م بۆ خانوو لەسیاجەوە. 4-بەجێ هێشتنی (25،1)م لەلای تەنیشت ئەگەر هاتوو ( رکن) بوو. 5-دەبێت خانووی بن گراج (12) بە (14) بە (14) بێت . 6- دەبێت خانووی بن مەتبەخ (13) بە (15) بێت . 7-پاک وخاوێنی شەقام بپارێزی وە بەکارنەهێنانی شۆستەو شەقام لەکاتی ئیش کردن. 8-چاندنی (3)نەمام لەپێش خانوو. 9-دەبێ سیاج دروست کرابێ بە (3) ریز لایەنی کەم وە ئەگەر روکن بێت دەبێ لەسیاج (کێرڤ) واتە قەوس دروست بکات. 10-بەکانەهێنانی جێهێلراو (متروکە) بەهیچ شێوەیەک. 11-بەکارهێنانی فلینکۆتی رەنگی رەش قەدەغەیە. 12-بەهیچ شێوەیەک ئەم خانووە بەکارنێت بۆ هیچ پیشەیەک بەتایبەتی ( نوسینگەی عقارات) تەنها بۆ نیشتەجێ بوونە. 13-بەهیچ شێوەیەک نابێت جەلایەی کاشی لەناو خانوو بکرێت بەلکو لەکارگە بکرێت. 14-رێژەی کرانەوە لە (%25) لەرووبەری بینایە کەمتر نەبێت.بۆ نمونە / من کە ناوم ( ) نیشتەجێ ی ( ) خاوەن مولکی ژمارە ( ) هەموو ئەم خالانەم خویندەوە کە بۆ دروست کردنی خانوو لەسەر ئەم زەوییە داواکراوە ، داوا لەبەرێزتان دەکەم رەزامەندی بفەرموون لەسەر رێ پێ دانی وە بەڵێن دەدەم هیچ سەرپێچەوانەوە ئامادەم بری ( 000 ،000،3 ) سێ ملیۆن دیناری عیراقی بدەم وەک (غرامە) لەبەرامبەر هەر سەرپێچیەک .ژمارەتەلەفۆن/ ژمارەی ناسنامە/ تۆمار/ فەرمانبەری یاسا / بەڵێندەر/ پەراو/ بەشی ووردبینی: 1-ووردبین کردنی سەرجەم مۆلەتی دروست کردنی خانوو لەگەل قیرتاوکردنی کەلەبەشی نەخشەدانانی شارەوانیمان کاری لەسەر دەکرێت. 2-ووردبین کردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی شارەوانیمان ( هەمیشەیی ، گرێبەست ، دەرمالەی زێدەکی و شەوانە ) 3-ووردبین کردنی مووچەی سەرجەم تۆمارەکانی بەشی ژمێریاری ( رۆژانە + مانگانە) بۆ راستکردنەوەی هەلەکانی ژمێریاری. 4-ووردبین کردنی گشت پێشینەی مانگانەی شارەوانیمان ( راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ) کە خەرج دەکرێن . 5-ووردبین کردن و پێداچونەوەی گشت ئەو پارانەی کەبەشی ژمێریاری شارەوانیمان وەری دەگرێت بەشێوەی ( بارمتە یان داهات) . 6-ووردبین کردنی گشت ئەو پرۆژانەی کەلە سنوری شارەوانیمان ئەنجام دەدرێت لە کاتی کارکردنیان. 7-ووردبین کردن و پێداچونەوەی بووجە ( میزانیە) ی مانگانەی شارەوانیمان کە مانگانە رەوانەی یەرێوەبەرایەتی گشتی دارایی دەکرێت. 8-ووردبین کردن و گشت ئەو پارانەی کە دەدرێتەوە بە هاولاتیان جا بەشێوەی چەک (شیک) یان راستەوخۆ (مباشر). بەشی خزمەت گوزاری 1-چاودێری کردن و دروست کردنی خانوو و باڵەخانە بە پێى رێنماییەکانی شارەوانی . 2-خاوێن کردنەوەی زبڵ و پاشماوە لە گەرەکەکانی سنوری شارەوانیمان . 3-رێک خستنی دوکانەکان و بازارەکانی سنوری شارەوانیمان بە پێى رێنماییەکانی شارەوانی . بەشی ( IT )• چاکردنەوەی کۆمپیوتەر •دانانی داتا بەیس و فێرکردنی فەرمانبەران چۆنیەتی بەکارهێنانی .•یارمەتی دانی فەرمانبەران بۆ فێربوونی چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر .•بەرێوەبردنی ایمیلی تایبەت بەفەرمانگە و کاروباری انترنیت . بەشی ئامێرەکان و گەراج 1_ تەهیئە کردنی شەقام . 2- چاک کردنەوەی شەقامە تێکچوەکان. 3_ وەرشەی میکانیک بۆ چاک کردنەوەی کارەبایاتی ئامێرو ئوتومبیلەکان 4_ وەرشەی وایەرمەن بۆ چاک کردنەوەی کارەبایاتی ئامێرو ئوتومبیلەکان 5_ وەرشەی لەحیم . 6 _ روون گۆرین و تەشحیم کردنی ئامێرو ئۆتۆمبیلەکان . 7_ شوشتنی ئامێرو ئۆتۆمبیلەکان . 8_ خاوێن کردنەوە و فرێدانی زبڵ.پەیوەندی ناونیشان : هەولێر /اسکان -بەرامبەر پارکی ڕووناکیژمارەى تەلەفۆن / 0662591425 E-mail : sharawani_chwar@yahoo.com ژمارە ناوى فەرمانبەر پۆست شوێنى کارکردن بەشەکەى ژمارەى تلفۆن ١ محمد جواد بەرێوەبەری شارەوانى چوار شارەوانى چوار 7504330077 ٢ ئومێد نجم الدين لێپرسراوى خزمەت گوزارى شارەوانى چوار 7504727729 ٣ سرور عزالدين على شارەوانى چوار بهشى 5 7504936709 ٤ عبدالله صالح احمد شارەوانى چوار بهشى 1 7504306107 ٥ پێشهوا احمد كريم شارەوانى چوار بهشى 2 7507755779 ٦ ديار على فارس شارەوانى چوار بهشى 3 7504929248 ٧ عباس جمال عمر شارەوانى چوار بهشى 4 7702975056 . |
| بابهتى ماڵپهڕ |
