چـالاکی

ئەندازیار ( عبدالواحد احمد حمد ) سەرۆکی شارەوانی ھەولێر سەردانی فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمان ی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٩-١٢-٢٠١٩، ئەندازیار ( عبدالواحد احمد حمد ) سەرۆکی شارەوانی ھەولێر سەردانی فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمان ی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرۆك بەشەکان و ستافی بەڕێوەبەرایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی دان بە ھەمیشە پاك ڕاگرتنی پارکی سامی عەبدولڕەحمان و چاکردنەوەی شوێنەکانی ڕاکردن و یاریکردنی منداڵان و ھەروەھا سوود لەو ماوەیەی زستان وەربگریت بۆ چاکردنەوەی ئامێرەکان و کەلوپەلەکان بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ وەرزی ھاوینی داھاتوو، دووپاتیشکرایەوە کە دەبێت پێشنۆرەیی ھەبێت بۆ پێشکەش کردنی ئەوپەڕی ئاسانکاری بۆ ئەوھاوڵاتیانەی کەوا سەردانی پارکەکە دەکەن بەمەبەستی بەسەربردنی کاتەکی خۆش لەگەڵ خانەوادەکانیان یاخود بە مەبەستی وەرزش کردن کە بۆتە کەلتورێك، ھەروەھا پشتگیری خۆی دووپاتکردەوە بۆ ھەموو لایەك وە ئامادەیی نیشاندا بۆ ھەموو ھاوکارییەك لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان .