سەرۆکی شارەوانی ھەولێر سەردانی کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ی کرد
چوارشەممە ڕێکەوتی ١١-١٢-٢٠١٩، ئەندازیار (عبدالواحد احمد حمد)سەرۆکی شارەوانی ھەولێر سەردانی کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێری کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەرایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و لە کەم و کوڕییەکانی ئەو کارگەیەی پێچایەوە و دووپاتی کردەوە کە دەبێت پێشنورەیی ھەبێت بۆ پاراستنی ژینگە و پیس نەکردنی فەزای شار لەڕێگەی دووکەڵ وھەڵمی کارگەکان، چونکە یەکێك لە ھۆکارەکانی زیاد بوونی نەخۆشییەکان و تەشەنە کردنیان، بە پلەی یەکەم پیسبوونی ژینگەیە، بۆیە بەڕێزیان جەختی کردەوە لەوەی دەبێت ئێمە لە خۆمانەوە دەستپێبکەین و ھەوڵ بدەین لەڕێگەی دانانی فلتەری پێویست و گۆڕێنی ئەو بەش و پارچانەی کەوا دەبنە ھۆی زیاتر کردنی ھەڵم و دوکەڵی پیس، لەلایەکی دیکەوە ھەوڵ بدرێت ھەموو کارگەیەك پابەندبکرێت بە دابین کردنی پارچەیەك سەوزایی و پاراستنی بەردەوامیی نەوەك تەنھا دارەکان بچیندرێن و دوایی خزمەت نەکرێن و ووشك ھەڵگەڕێن و سودیان نەبێت بۆ پاك ڕاگرتنی ژینگە، سەڕەڕای دانانی فلتەری پێویست و زیادکردنی دەرچە و بەشی درێژکراوە بۆ ئەوەی کەمترین دووکەڵ و ھەڵمی پیس بێتەدەرەوە و بەجۆرێك بێت کە لەگەڵ ستاندەرە جیھانییەکانی ژینگەی شار بگونجێت، وەھەروەھا ڕێژەی سەوزایی دەبێت لە ئەولەویەتی کارەکانمان بێت بەتایبەتی لە ناوچە پیشەسازییەکان چونکە وەکو بۆ ھەموو لایەك ڕوونە، ئەو ناوچانە زۆرتر پێویستیان بە سەوزایی ھەیە کەوەکو فلتەر بەکاردێت، تاوەکو ناوچە نیشتەجێبوونەکان کەوا کەمتر ژینگە و ھەوای خاوێنیان زیاترە، وەھەروەھا ھیوای خواست کەوا چاندنی دار و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و پاراستنی ژینگە ببێتە کەلتوور و لادان لێی وەکو نەشاز و جیاواز سەیر بکرێت.
لە کۆتاییدا، پشتگیری خۆی دووپاتکردەوە بۆ ھەموو لایەك وە ئامادەیی نیشاندا بۆ ھەموو ھاوکارییەك لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان .
سەرۆکی شارەوانی ھەولێر سەردانی کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ی کرد







