پرۆژەی دروست کردنی شەقامێک بۆ نەخۆشخانەی گشتی پیشمەرگە کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە سوپاسەوە بودجەکە دابین کراوە ئەوەش پاش ماندوو بونێکی زۆری ئەندازیار (سامان محمەد بڵباس ) سەرۆکی شارەوانی ھەولێر ، کە وەکو قۆناغی یەکەم بە نزیکەی (١,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دینار وە پرۆژەکە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێ بەجێ دەکرێت و پرۆژەکە لە ١٦-٤-٢٠١٩ دەست بەکاربووە پێک دێت لە
• دروستکردنی ئاوبەری سندوقی ولوولەیی
• (٩٢,٠٠٠ )م دووجا تێکەلەڕێژکردن
• (١٠,٠٠٠ )م کربیستون
• (٨٥,٠٠٠ )م دووجا بەردی شکاو
• (٨٥,٠٠٠ )م دووجا چینی ستاپلایزەر
• (٣٥,٠٠٠ )م پرکردنەوە و ڕاستکردن
وە وەکو قۆناغی دووەم و کۆتایی بەوپەڕی ڕێز و سوپاسەوە دیسانەکە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار درا بە سەرف کردنی بڕی (١,٣٣٠,٠٠٠,٠٠٠ ) دینار وەکو قۆناغی دووەم کە بە شێوەی راستەوخۆ لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر جێبەجێ دەکرێت .
پرۆژەی دروست کردنی شەقامێک بۆ نەخۆشخانەی گشتی پیشمەرگە





