چـالاکی

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێری بەسەركردەوە

ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی١٤-١١-٢٠١٩ ، بەڕێز ئەندازیار( ساسان عونی) وەزیری شارەوانی گەشت و گوزار سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری کرد و لەلایەن بەرێز (سامان محمد بلباس ) سەرۆکی شارەوانی هەولێر پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
مەبەست لەو سەردانەی بەریز وەزیری شارەوانی گەشت و گوزار زیاتر لەنزیکەوە ئاگادار بوون بووە لە رەوشی بەرێوەچوونی ئیش و کاری ئەو هاولاتیانەی سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەکەن وە بەرێزیان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەل سەرۆکی شارەوانی و ستافی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر و باسی لە چەند تەوەرەیەکی ھەنووکەیی کرد لەوانە جەخت کردنەوە لە جێبەجێکردنی راسپاردە و رێنماییەکانی سەبارەت بە پێدانی مۆلەتی بینا بە خانوو و بالەخانەی بازرگانی ، وە لێرەدا پێویستە ڕەچاوی مێژووی شار و تۆبۆگرافیا و هەلکەوتەی شوێنەکە بکرێت چونکە بالەخانە و شوێنە گشتیەکان لە داھاتوو دەبنە بەشێک لە سیمای شار وە هەروەها بەرێزیان روونکردنەوەیەکی بابەتیانەی تێر و تەسەل دا بۆ ئەوەی ئەو پیس بوون و تێکچوونی بینینەی کە لەگەل فراوان بوونی شار و پێشکەوتنی پەیدا بوو کەم بکرێتەوە و زیاتر مۆرکی خاوەنداریەتی ببێتە گشتی لە رووی بەرزی بالەخانەکان و بەکارهێنانی رەنگ و پەیکەری داتاشراوی گشتی .
هەروەها بەرێزیان باسی هەماهەنگییەکی پتەوی کرد لە نێوان ئەندازەی هاتووچۆی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر وە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ئەوەی چاکترین خزمەتگوزاری بگاتە هاولاتیان و کەمترین قەلەبالغی دروست ببێ.
وە دیسان ئەو پەری ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ یارمەتی دان و پێداچوونەوە بە رێنماییەکان و هاوکاری هەموو ئەو کەسانەی کە هەول دەدەن بۆ خزمەتکردنی وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزار . لە کۆتایدا سوپاسی بەرێز سەرۆکی شارەوانی هەولێر (سامان محمد بلباس) ی کرد لەگەل گشت ستافی سەرۆکایەتی شارەوانی وە هەموو کارمەندە بەرێزەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ ئەوەی هەموو خزمەت و شەونخونی ئەنجام دەدەن بۆ پاک راگرتنی شار و خزمەتگوزارییەکانی تر وە داوایەکی برایانەی کرد بە ناوی خۆی وەک وەزیری شارەوانی گەشت و گوزار هەروەها بە ناوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وە گشت کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوا بەردەوام بیت لە تێکۆشان لە پێناو فەراهەم کردنی خزمەتگوزاریە گشتییەکان وە کەم کردنەوەی رۆتین و پابەندبوون بە دەوامی فەرمی چونکە کلیلی سەرکەوتنی هەموو لایەکە.