چـالاکی

پرۆژەی دروست كردنى شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکى سیمى خاتووناوە

لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ؛ لە پێناو خزمەتکردنی شاری هەولێر, لە بەروارى (‌۳-۱۱-۲۰۱۹ ) پرۆژەی دروست كردنى شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکى سیمى خاتووناوە بەسەر کرایەوە لە لایەن هەر یەک لە بەرێزان پارێزگارى هەولێر ( د. فرسەت سۆفى ) و سەرۆکى شارەوانى هەولێر ئەندازیار ( سامان محمد بلباس ) و قایمقامى هەولێر ( نەبەز عەبدولحەمید ) بەڕێوەبەری شارەوانی چوار ( بۆتان تاهیر ) بەڕێوەبەری تەکنیکی و ستافی سەرۆکایەتی شارەوانی .
پڕۆژەکە بریتیە لە فەرش کردنى تێکەلەى ( tupe A ) و لێدانى کربستۆن پاشان فەرش کردنى تێکەلەى ( tupe B ) , ماوەى پرۆژەکە (١٢٠ ) رۆژە بە گوژمەى ( ٣٥٤٫١٠٦٫٥٠٠ ) دینار کە لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.