ب
بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان قەرەبووی ئەو هاووڵاتییانە دەكرێتەوە لە بری ئەو زەویانەیان كە دەكەونە بەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر. ئەمەش لەكاتێكدایە لەگەڵ دەستپێكردنی پڕۆژەی 150 مەتری داوا لەو هاووڵاتییانە كرابوو كە زەوییان بەر شەقامەكە كەوتووە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكەن بۆ ئەوەی حكوومەت لە دۆسیەكانیان بكۆڵێتەوە كە ئەگەر كەیسەكەیان یاسایی بوو، ئەوا قەرەبوو دەكرێنەوە.
ئەو هاووڵاتییانەی داوای قەرەبوو دەكەن پێویستە سەردانی شارەوانیی هەولێر بكەن بۆ ئەوەی شارەوانی بزانێت ئەو كەسانەی داوای قەرەبوو دەكەن كێین یان جۆری زەوییەكەیان چییە؟ ئایا زەویی كشتوكاڵییە یاخود موڵكە و یانیش گرێبەستی كشتوكاڵییە، ئەو هاووڵاتییانەی مافی قەرەبووكردنەوەیان هەیە، بەگوێرەی مەرج و رێنماییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەربوو دەكرێنەوە.
