زیادکردنی ئاشکرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە فرۆشتنی ئەم زەویانەى لە خشتەى خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گشت وگوزار / نووسینگەى وەزیر ژمارە (٤٢١) لە (٣١/ ٧/ ٢٠٢٣) تایبەت بە فرۆشتنی بەشێک لە زەوییەکانی (بازرگانی و جۆرەکانی دیکە)ی شارەوانی لە (کەرتی ٨ی حصارۆک) بە مەبەستی دروست کردنی شەقام و خزمەتگوزارییەکانی دیکەى ئەو کەرتە, ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە فرۆشتنی ئەم زەویانەى لە خشتەى خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا , به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٥٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو وە گشت ئەو بارمتانەى لە هاولاتی بەژداربووى زیادکردنەکە وەردەگرێن تا (١٥) رۆژ دوای زیادکردنەکە ناگەرێنەوە بۆیان , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ئەگەر رۆژی دیاریکراو پشوی فەرمی بێت ئەوە راستەوخۆ رۆژی دواتر زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت لە هەمان کات و شوێن دا ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ گۆژمەى نرخی بەرامبەر موڵک بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٦) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر بە پێ ماددەى (٢١)لە یاسایی ژمارە (١) سالی (٢٠٢١) رێکاری یاسایی بەرانبەر دەکرێتە بەر , کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ یەک شەم ٧/ ٦/ ٢٠٢٥

ژژمارەى زەوىرووبەر م٢مەبەستی بەکارهێنان
١١٦٢٠٠ / ٨ ک ٩٣ حصاروک٢٥٠ م٢نیشتەجێ
٢١٦٢٠٢ / ٨ ک ٩٣ حصاروک٢٥٠ م٢نیشتەجێ
٣١٦٢١٧ / ٨ ک ٩٣ حصاروک٢٥٠ م٢نیشتەجێ
٤١٦٢١٩ / ٨ ک ٩٣ حصاروک٢٥٠ م٢نیشتەجێ
٥١٦٢٢١ / ٨ ک ٩٣ حصاروک٢٥٠ م٢نیشتەجێ
٦١٦٢٢٣ / ٨ ک ٩٣ حصاروک٢٥٠ م٢نیشتەجێ

وەڵامێک بنووسە