لە رۆژى دووشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۹/۲۳ بە ئامادەبوونی بەڕێز تاھیر عبداللە جێگری پارێزگاری ھەولێر و بەڕێز سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارك و باخچەکان ، قۆناغی دووەمی سەوزکردنی شەقامی ھەولێر- مەخموور لەژێر بەرزە پردی شەقامی ۱۲۰م تاکو کۆتایی گەڕەکی مامزاوە کە درێژییەکەی ( ۳.٥ کم) دەستی پێکرد بەھاوکاری ڕێکخراوی قەندیلی سویدی کە ٥۰۰ داری تەسبیح (شەماسی) و هەروەھا کۆمپانیای کار بڕی ۱۰۰۰۰هەزار دانە (دەدۆنیا)یان دابینکردووە.
لێرەدا وێڕای ڕێز و سوپاس بۆ ڕێکخراوی قەندیل و کۆمپانیای کار ، داواکارین لە ھاوڵاتیانی بەڕێزی ئەو سنورە ، کەوا ھاوکاری تیمەکانی شارەوانی بن چونکە ھەڵمەتی سەوزکردنی شاری ھەولێر پێویستی بە ھەموو لایەك ھەیە وە بۆ ھەموو لایەکە .
قۆناغی دووەمی سەوزکردنی شەقامی ھەولێر- مەخموور
