چـالاکی

قۆناغی دووەمی سەوزکردنی شەقامی کورانی ڕێگای مەخموور

لە رێکەوتی ۲۰۱۹/۹/۲۳ دەست دەکەین بە قۆناغی دووەمی سەوزکردنی شەقامی کورانی ڕێگای مەخموور (لەژێر بەرزە پردی شەقامی ۱۲۰م) تاکو کۆتایی مامزاوە کە درێژییەکەی ( ۳.٥ کم).
بەناوی بەرێوەبەرایەتیەکەمان سوپاس و پێزانینمان بۆ ڕێکخراوی قەندیلی سویدی هەیە کە هەڵسان بەدابینکردنی ٥۰۰ داری تەسبیح (شەماسی) هەروها کۆمپانیای کار هەڵسان بە دابینکردنی بڕی ۱۰۰۰۰هەزار دانە (دەدۆنیا)یان دابینکردووە.