دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئەیلول، لە پارکی سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر، به ئامادهبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان و ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران، وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و پهرلهمان بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا جگە لە سروودینیشتمانی ھیند و عیراق و سروودی نیشتمانی کوردستان، ئەی رەقیب، گۆرانی و میوزیکی هیندی لێدرا و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر ، کە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی وەکو پارێزگاری نوێی هەولێر، ئامادەبوون.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ کاروباری دەرەوە بەیەکەوە پەردەیان لەسەر پەیکەری گاندی لادا، کە بە گوڵی سپی و زەرد رازێنرابووەوە و، لەسەری پەیامێکی گاندی بە ئینگلیزی نووسرابوو، کە بە کوردی واتا “ژیانی من، پەیامێکە”.
