ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئەیلول (بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان) ی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ھەڵمەتێکی چاندنی نەمام و داری بە درێژایی (٦کم) دەستپێکرد بە بەشداری بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار وە ئەندازیار سامان محەمەد سەرۆکی شارەوانی ھەولێر و ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان ، لە سەرەتای شەقامی سەرەکی مەخمور تا گەڕەکی مامزاوەلە شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت کە ١٠٠٠٠ دە ھەزار دەدۆنیا و ٢٠٠٠ دووھەزار ڕۆز ماری و چەندان دار و نەمامی تر بە درێژایی دورگەی ناوەندی ئەم شەقامە ھەڵمەتی چاندنەکەی بەردەوامە و تا چەند ڕۆژی تریش کارکردن تێیدا بەردەوام دەبێت، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار زیادکردنی ڕێژەی سەوزاییە بە تایبەت لە ناو شارەکان و ھاندانی زیاتری ھاوڵاتیانە لە پاراستنی ئەو پارک و باخچە و سەوزاییەی دەوروبەری شەقامەکان.
ھەڵمەتێکی چاندنی نەمام و دار بە درێژایی ٦ کم ئەنجامدرا
