بەناوی سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز « د فەرسەت سۆفی » دەکەین بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەك چل و یەکەمینی پارێزگاری ھەولێر و جێگەی متمانەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و دانیشتوانی شاری ھەولێر بەتایبەتی وە لەھەمانکاتدا دەستخۆشی لە بەڕێز ئەندازیار « نەوزاد ھادی » دەکەین بۆ ئەو پازدە ساڵە و سەرجەم کارە باشەکان کەوا لە خزمەتی شاری ھەولێر دا بووە و ھیوای سەرکەوتن بۆ ھەردوولا دەخوازین .
ئێمە وەکو سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر بەوپەڕی متمانە و باوەڕییەوە پشتگیری و پشتیوانی بەڕێز « د فەرسەت سۆفی » دەبین بۆ سەرخستنی بەرنامە و تێڕوانینەکانتان بەگشتی و ھەماھەنگی نێوان پارێزگا و فەرمانگەکانی تر بە تایبەتی .
پیرۆزبایی لە بەڕێز « د فەرسەت سۆفی » بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە کاری نوێ
