سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ی ئەیلول، بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی کرد. لەم سەردانەدا بەڕێز سامان محمد سەرۆکی شارەوانی ھەولێر ھاوڕێی بەڕێزیان بوو. سەردانەکە بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە و ئەو خزمەتانەی کە پێشکەشی ھاوڵاتیانی دەکەن، ھەروەھا پلانەکانیان بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان. ھەر لە کۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەر و بەرپرسان و ئەندازیاران، بیروڕایان دەربارەی باشترکردنی کارەکان و پلانەکانیان خستە ڕوو، بەڕێز وەزیری شارەوانیش ئامادەیی پاڵپشتیکردنی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی و فەرمانگەکانی دەربڕی لە پێناو جوانترکردنی سیمای شار و زیادکرنی ڕێژەی سەوزایی لە ھەرێمی کوردستان.
بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی کرد
