چـالاکی

تیپی وەرزشی ئاڵای کوردستان لە تەق تەق خەڵاتی ڕێزلێنانی تیپەکەیان پێشکەشی کاك سامان محمد بڵباس کرد

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١١ ، تیپی وەرزشی ئاڵای کوردستان لە تەق تەق سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێریان کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی تیپەکەیان پێشکەشی کاك سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر کرد لە پای ئەرك و ماندوو بوونی بەڕێزیان کە ھەمیشە جێ دەستی دیار بووە لە خزمەتکردنی ھەموو چین و توێژەکان بە گشتی و گەنجان و لاوانی وەرزشوان بەتایبەتی سەڕەڕای ھاونیشتمانیانی شاری ھەولێری خۆشەویست .
سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ھەردەم ھەولیداوە باشترین خزمەت گوزاری پێشکەش بەھاولاتیانی سنوری دەسەلاتەکەی و ھەرێمی کوردستان بکات بەبێ جیاوازی و بەپێی ئیمکانیاتی بەردەست ، ئەوەش پێویستی بە مرۆڤێکی شارەزاو لێھاتوو و خۆنەویست ھەیە کە وەکو بەڕێز کاک سامان محمد بلباس لەسەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر بۆ جێ بەجێ کردنی .