چـالاکی

تیروپشکی دابەشکردنی ٤١٢٤پارچە زەوی وەکو قەرەبووی بۆ سوودمەندبوانی گوندی کۆری بەڕێوەچوو

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و بەڕێز سامان محمد سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێز نوێنەری داواکاری گشتی و نوێنەری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و بەڕێزان لە ئەنجومەنی قەرەبووکردنەوەی گوندی کۆری و بەڕێز نوێنەری کۆمپانیای وەبەرهێنان و گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ یەکەمجارە لە ڕێگای تیروپشکی ئەلیکترۆنی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ئەو پارچە زەوییە ( ۲۰۰ م) یانە کە لە نزیک گەزنە وە دەکەوێتە سەر شەقامی ١٥٠ مەتری دیاریکراون کەوەکو قەرەبوو بۆ ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانەی کە پێشتر ناویان هەبووە لە لیستی کرێچییەکانی گوندی کۆری وەکو لە بڕیارەکەی بەڕێزان لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان هاتووە .
ئەو ھاوڵاتیانەی کە قەرەبووکردنەوەی گوندی کۆری 
دەیانگرێتەوە ژمارەیان ( ٤۱۳۲ ).

لینکی ناوەکان 
https://drive.google.com/…/1t3aXYT9IqpTWE_LRNkBYWDwCf…/view…

لینکی نەخشە 
https://drive.google.com/…/1nRgNqOGQ14Vl0bS5j0uOQpUMs…/view…