چـالاکی

بەشی سێیەمی پڕۆژەی شەقامی ۱۲۰مەتری خێرا کرایەوە کە ڕێگای سەرەکی ھەولێر-کۆیە بە ڕێگای سەرەکی ھەولێر-کەرکوک دەبەستێتەوە .

قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی 120 مەتری خێرا لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی بەڕێز نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانیی و گەشت و گوزار و بە نوێنەرایەتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و بەڕێز عەلی سندی وەزیری پلاندانان و بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و بەڕێز ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێز خالد خۆشناو سەرۆکی کۆمپانیای هێمن گروپ کە جێبەجێکاری پڕۆژەی 120 مەتری خێرایە لە شاری ھەولێر و بەئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و ئیداری شاری هەولێر ئەمڕۆ ئێوارە بەشی سێیەمی پڕۆژەی شەقامی ۱۲۰مەتری خێرا کرایەوە کە ڕێگای سەرەکی ھەولێر-کۆیە بە ڕێگای سەرەکی ھەولێر-کەرکوک دەبەستێتەوە .
ئەم قۆناغەی ئێستا بریتیە ( ۹ کم) ڕێگا وە هەموو بڕگەکانی شەقامی خێرا بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لەخۆ دەگرێت هەر لە تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و تۆڕی ڕووناکی بڕگەی سەوزایی و جوانکاری وە لێرەدا گرنگیەکی زۆر دراوە بە پەرژینی پارێزگاری و بڕگەی هێماکانی هاتووچۆ و هێلکاری شەقامەکان .
ئەم بەشەی شەقامی ( ۱۲۰ م )ی خێرا پێکدێت لە دوو شەقامی سەرەکی خێرا و دوو شەقامی خزمەتگوزاری ، وە چوار پردی پەڕینەوەی هاوڵاتیان ، هەروەها پێکدێت لە ( ٥ ) ژێرپرد و ( ٤ ) سەرپرد وە دوو ئاڕاستەگۆڕی گەورە . 
کێشانی بازنەیەکی 38 کیلۆمەتریی بە دەوری نەخشەی هەولێردا، هۆکارە بۆ فراوانکردنی شارەکە بەشێوەیەکی رێک و ئەندازەیی، هەروەها هەمو ئەو زەویانەی دەکەونە نێوان شەقامی 100 مەتری و 120 مەتری بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، بازرگانی، نیشتەجێکردن و خزمەتگوزاریی پڕدەبنەوە. هاوکات هۆکاری زیاتر فراوانبوونی شاریشە، هەر بۆیە شەقامی 150 مەتری بەدوای خۆیدا هێنا.