چـالاکی

داڕشتنی کۆنکریت بۆ 3 کۆڵان لە گەڕەکی کرێکاران

بە هەماهەنگى لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە سوپاسەوە لە درێژەی کار و چالاکی و پڕۆژە بەردەوامەکانی شارەوانیمان لەژێر چاودێری بەڕێز بەڕێوەبەری شارەوانیمان ئەندازیار (شۆڕش علی محمد) تیمی هونەری لە ئەندازیارانی هەردوولا هەڵسان بە داڕشتنی کۆنکریت بۆ 3 کۆڵان پشت قوتابخانەی ڕۆشنایی لەسەر داهاتی 17%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەگوژمەی 25200000دینار کە سەرەنجام بووە مایەی دڵخۆشی هاونیشتیمانیانی ئەم کۆڵانانە و سوپاسگوزاری خۆیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەربڕی..