چـالاکی

پڕۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێك لەگەڕەکی میرزا ئەحمەد کەوتە بواری جێبەجێکردن

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر هەردەم لە خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری هەولێر بەردەوامه ، بەخۆشحاڵیەوە لەدرێژەی کار و چالاکییەکانمان تایبەت بە هاوڵاتیانی تێکۆشەری سنوری بەڕێوەبەرایەتی شەش بەگشتی وگەڕەکی میرزا ئەحمەد بەتایبەتی ، توانرا بە هەوڵ و کۆششێکی زۆر پڕۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێك لەگەڕەکی میرزا ئەحمەد بە گوژمەی ( ۱۰۹٫٥٥۰٫۰۰۰ ) 
لە سەر داهاتی ( ۱۷٪ ) سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بکەوتە واری جێبەجێکردن ، ئەویش لەبەر پێویستی زۆری هاوڵاتیانی خۆشەویستی ئەو گەڕەکە .
داواکارین لە هەموو لایەک بە هاوڵاتیان و دام دەزگاکانی حکومەت هاوکاری تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش بکەن چونکە هەر کارێك بە دەستە جەمعی بکرێت سەرکەوتوو تر دەبێت .