پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٣١٥) لە (٩/ ٩/ ٢٠٢٥) دوا بە دوای ئاگاداریمان ژمارە (١٠/ ٣٥٠٥٦)لە ٢٠ /١١ /٢٠٢٥ , ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ههلدهستێت بە بە کرێدانى رووبەری (٢٥٠٠,٥٦)م٢ لە پارچەزەوى ژمارە (٨١٣١ / ٣٢ ک ٤٤ وارش) بە پێی نەخشەى کەرتی پەسەندکراوى ژمارە (٨٥٥ k) بۆ مەبەستی بەکارهێنانی (گەلەری هونەری) بۆ ماوەى (١٥ ساڵ) کە دوای جیاکردنەوە ژمارەى (١٢٩٤٧ / ٣٢ ک ٤٤ وارش) وەرگرتووە , بوو ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى وەزارەتی شارهوانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٢٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنهكه له رۆژی دوای تەواو بوونی (١٥) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوەرۆ دهست پى دهكات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ تەنها (١)مانگ بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێ ماددەى (٢١)لە یاسایی ژمارە (١) سالی (٢٠٢١) رێکاری یاسایی بەرانبەر دەکرێتە بەر ,هەروەها پێویستە دوای دانی کرێی سالانە پاکانەی باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی کرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل) هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەى (١٥) لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥)پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر (٥) پێنج ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بۆ خواستی کرێ گرتە , وە کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی مادەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر..زیاد كردنهكه دهكهوێته چوار شەم ١٨/ ٢/ ٢٠٢٦
تێبینی:
١.پێویستە ئەو کەسەی شوێنی ئاماژەپێکراوى سەرەوەى بۆ دەردەچێت لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا لە ماوەى (٣) مانگ دوای گرێبەست دەست بە دروستکردنی بینا بکات و لە ماوەى (١) ساڵ تەواوی بکات وە بە پێی نەخشە و پلانی پەسندکراو دروستی بکات و بو پێچەوانەوە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە .
٢. پێویستە ئەو کەسەی بەشداری لە زیادکردنەکەدا دەکات مۆڵەتی تایبەت بە گەلەری هونەری هەبێت.
