زیادکردنی ئاشکرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانى (٤٠ )کۆشک بە شێوەى کاتی بۆ ماوەى (٣٠) رۆژ لە مانگی رەمەضانی پیرۆز بە مەبەستی رەخساندنى هەلی کار و…

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٢٧٧) لە (٢١/ ٨/ ٢٠٢٥) تایبەت بە بە کرێدانی (٤٠)کۆشک بە شێوەى کاتی لە سنوری بەرێوەبەرایەتی شارەوانی یەک , ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانى (٤٠ )کۆشک بە شێوەى کاتی بۆ ماوەى (٣٠) رۆژ لە مانگی رەمەضانی پیرۆز بە مەبەستی رەخساندنى هەلی کار و ناساندنی سیمایەکی جوانی شاری هەولێر بە رووی گەشتیاران و سەردانی کەران بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) وە پاڵپشت بە بڕگە (٣) لە ماددەى (٢٨) لە یاسای بەرێوەبردنی شارەوانییەکان بە ژمارە (٦)ی سالی (١٩٩٣)ى هەموار کراو, هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٠)ى بەیانی ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ تەنها (١)مانگ بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێ ماددەى (٢١)لە یاسایی ژمارە (١) سالی (٢٠٢١) رێکاری یاسایی بەرانبەر دەکرێتە بەر , کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ یەک شەم ١٥/ ٢/ ٢٠٢٥

تێبینی: کرێگرتە تەنها بۆ ماوەى (٣٠) رۆژ گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت. دواتر دەبێت کۆشکەکە و شوێنەکە رادەستی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکاتەوە .