چـالاکی

ھەڵمەتێکی فراوانی خاوێن کردنەوە بۆ ناوچە گەشتیارییەکان

لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بۆ خۆئامادەکردن بۆ یادەکانی ئادار و نەورۆز ،لە ڕێکەوتی ٢٠١٩⁄٣⁄١٩ بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری وژینگەپارێزی ھەڵمەتێکی فراوانی خاوێن کردنەوەی ئەنجام دا بۆ ناوچە گەشتیارییەکان بە بەشداری کردنی بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر ورێکخراوەکانی ژێنگە پارێزی وکۆمەڵێک فەرمانبەر و ماموستای خۆبەخش بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەموو کۆمپانیاکانی خاوێن کردنەوەی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر و دەوروبەری وەکو ئەرکێکی نیشتمانی و پیشەی هەمیشەیی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بە گشتی و بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بە تایبەتی .