چـالاکی

گۆرینی کارت بۆ سەنەدی ٣٢٠٠ پارچە زەوی

وەکو پیشەی هەمیشەیی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر ، ئێمە هەردەم لە خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری هەولێر بەردەوامین ، ئەمڕۆ بەخۆشحاڵیەوە لەدرێژەی کار و چالاکییەکانمان تایبەت بە پڕۆسەی گۆڕینی کارت بۆ سەنەد قۆناغێکی تر لە تەواوبونی کارەکانمان ڕادەگەیەنین بۆ بەشێك لە جیاکراوەکانی کەرتی کەڕك یەك ،کە ۳٫۲۰۰ پارچە زەوی لەخۆ دەگرێت .
بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی خاوەن زەوییەکان دەکەین کە هەر هاوڵاتییەک خاوەن زەوی بێت لە چوار چێوەی ئەم ژمارانەی کە ڕایدەگەیەنین لە جیاکراوەکانی کەڕك یەك ، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان .
وە لێرەوە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کەبەردەوام دەبین بۆ ئەوەی کارتەکانی گشت کەرت و جیاکراوەکانی تری سنوری سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بکەینە وێنەی تۆماری هەمیشەیی .
وە بە پێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین ، بەتایبەت تێبینەرایەتی تۆمارگەی خانوبەرەی عینکاوە و گشت تۆمارگەکانی تری خانوبەرەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر .