ئاگاداری

ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی شێوەى نەخشەى کەرتی ئامادەکراوی ژمارە (٧٧D – a ) پێشنیارکراو بۆ پارچەزەوییەکانی ژماره (١ / ١٢ و ٧٨٣ / ١٦ ک ٩٢ شاوێس)وە…

لە ژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوى ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە ٩٠١/ ١٧٠ لە ١٤/١/٢٠٢٥ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی شێوەى نەخشەى کەرتی ئامادەکراوی ژمارە (٧٧D – a ) پێشنیارکراو بۆ پارچەزەوییەکانی ژماره (١ / ١٢ و ٧٨٣ / ١٦ ک ٩٢ شاوێس)وە لە پارچەزەوى ژمارە (٢٢٧١ / ١ ک ٨٨ کۆلک کبیر)وە گۆرینی رەگەزی پارچەزەوى ژمارە (٧٨٣ / ١٦ ک ٩٢ شاوێس ) لە (سەوزایی)بۆ (نیشتەجێ)بە پێ ی نووسراوى ب.تۆمارکردنی خانووەبەرەى دووەمی هەولێر بە ژمارە / ٩٦٧ لە ١٠/٢/٢٠٢٥ مولکی ژمارە (١/١٢ ک ٩٢ شاوێس) جیاکراوەتەوە بۆ مولکی ژمارە (٤,٣ / ١٢ ک ٩٢ شاوێس)وە نووسراوى ت.ت خانووبەرەى بنەسلاوە بە ژمارە / ٣٨٤ لە ٣٠ / ١/ ٢٠٢٥ پارچەزەوى ژمارە (٢٢٧١ / ١ ک ٨٨ کۆلک کبیر)جیاکراوەتەوە بۆ پارچەزەوى ژمارە (٢٣٩٧ / ١ ک تاکو ٢٤٠١ / ١ ک ٨٨ کۆلک کبیر)لە سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی (٢) ى لە ١٦ /١/ ٢٠٢٥……. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣.