ئاگاداری

ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی گۆرینی رەگەزی بەشێک لە هەردوو پارچەزەوى ژماره (٢٥٤٩ ,٢٥٥٠ / ٢٨٤ ک ٥ عەنکاوە) لە (قوتابخانەى حکومی)بۆ (خزمەتگوزاری)…

لە ژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوى وەزارەتی شارەوانی و گشت و گوزار/نووسینگەی بەرێز جەنابی وەزیر بە ژمارە / /٦٠٣ لە ٢٧/٨/٢٠٢٤ وە ژمارە /٧٥٧ لە ٢٩/٧/٢٠٢٤ وە نووسراوی ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە ٩٠١/ ٢٧٧ لە ٢٤/١١/٢٠٢٤ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی گۆرینی رەگەزی بەشێک لە هەردوو پارچەزەوى ژماره (٢٥٤٩ ,٢٥٥٠ / ٢٨٤ ک ٥ عەنکاوە) لە (قوتابخانەى حکومی)بۆ (خزمەتگوزاری)بە پێ نەخشەى کەرتی ژمارە (٨٤٩ K)لە سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی (٦) ى لە ١٢ /٢/ ٢٠٢٥……. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣.