دوا بە دوای ئاگاداریمان ژمارە (١٠ / ١٤٦٠١)لە (٣/٧/٢٠٢٤) ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ههلدهستێت بە بەکرێدانی زەوى بە مەبەستی کۆشک کە لە خشتەى خوارەوە ئاماژە پێکراوە بۆ ئەم مەبەسته و ماوەى دیاری کراو لە خشتەى خوارەوە بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى وەزارەتی شارهوانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٢٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنهكه له رۆژی دوای تەواو بوونی (١٥) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوهرۆ دهست پى دهكات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی مادەى ٢٠ لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر یەک ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بو خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنهكه دهكهوێته چوار شەم ٢٣/ ١٠/ ٢٠٢٤
تێبینی:
١.ئەو هاولاتییەى بریاری سپادنی بۆ دەردەچێ دەبێت بە پێ رێنماییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دیزاینی ئامادەکراوکۆشکەکە دروست بکات.
٢.ئەو هاولاتییەى بریاری سپادنی بۆ دەردەچێ دەبێت خۆی کۆشکەکە بە رێوە ببات و نابێت بە کەسێکی تری بدات بەرێوە ی ببات یاخود بە کرێی بدات یا خود دەست هەلگرێت لە گرێبەستەکە بۆ کەسێکی تر بۆ ئەم مەبەستە بەڵیننامە بدات پێش بەشدار بوون لە پرۆسەى زیادکردنی ئاشکرا و لە کاتی پابەند نەبوون شارەوانی گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنێتەوە و بێ گەرانەوە بۆ دادگا.
٣.ئەو کەسەى خواستی بەشداربوونی دەبێت پێویستە بەر لە کاتی دیاری کراو داواکاری گشت بەلگەنامە پێویستەکان پێشکەش بە سەرۆکایەتی شارەوانی / لێژنەى ئاماژەپێکراوى سەرەوە بکات بۆ مەبەستی بەشدار بوون و دانانی بارمتەى یاسایی و دانی بەلێننامەی یاسایی بۆ ئەم مەبەستە .
| ژ | شوێن | رووبەر | مەبەستی بەکارهێنان | ماوەى بەکرێدان |
| ١ | شەقامی کەسنەزان پێش نەخوشخانەى رەسول تایبەت | ٩ | کۆشک | ٣ ساڵ |
| ٢ | شەقامی ١٠٠م پێش کۆلێژی دەرمان سازی | ١٢ | کۆشک | ٣ ساڵ |
| ٣ | شەقامی مناره/پێش شوقەکانى هاناسیتی/بەرامبەر سەمۆنخانەى هەولێر | ٩ | کۆشک | ٣ ساڵ |
| ٤ | شەقامی مناره/پێش شوقەکانى هاناسیتی/بەرامبەر صیدەلیە رۆستۆف | ٩ | کۆشک | ٣ ساڵ |
