زیادکردنی ئاشکرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانی ئەو شۆێنانەى کە لە خشتەى خوارەوە ئاماژە پێکراوە بۆ ئەم مەبەسته و ماوەى دیاری کراو لە خشتەى خوارەوە بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانی ئەو شۆێنانەى کە لە خشتەى خوارەوە ئاماژە پێکراوە بۆ ئەم مەبەسته و ماوەى دیاری کراو لە خشتەى خوارەوە بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی مادەى ٢٠ لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر یەک ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بو خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پێنج شەم ٧/ ١١/ ٢٠٢٤

ژژمارەى مۆلکجۆری بەکارهێنانرووبەر م٢ماوەى بە کرێدان
١لەنگەدوکانپێنج ساڵ
٢پیشەسازی باشوورگراج/دوکانچوار ساڵ
٣١/١ تورەقگراج/دوکانچوار ساڵ
٤١٧١ شێخ احمدگراجهەشت ساڵ
٥بازاری ژیاندوکانچوار ساڵ
٦دوکاندوکانچوار ساڵ
٧کوشککوشکچوار ساڵ
٨٣٠م ٩٤ باداوەسوق عصریچوار ساڵ
٩مارکێت-مینی مارکێت-سوپرمارکێتمارکێت-مینی مارکێت-سوپرمارکێتچوار ساڵ
١٠مشتلمشتلچوار ساڵ