پالپشت بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (١٢٤) لە ٣١/٧/٢٠٢٣ . ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یهكهمى فرۆشتن و بهكرێ دانى سهرۆكایهتى شارهوانى ههولێر ههلدهستێت بە بە کرێدانی ئەو شوێنەى کە لە خشتەى خوارەوە ئاماژەى پێ کراوە بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى سهرۆكایهتى شارهوانى ههولێر بکات( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٢٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو , بە هۆی شکاندنی بڕیار بە زیادکردنی رێژەى (١٥%)لە نرخی دواهەمین زیادکردن بۆیە زیادكردنهكه له رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوهرۆ دهست پى دهكات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ گوژمەى بەرانبەر مولک بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەى (٢٠) لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) سالی (١٩٨٦) پێداچوونەوە دەکرێت لە کریی سالانە هەر (٢) دوو ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بۆ خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.. زیاد كردنهكه دهكهوێته رۆژی یەک شەم ٢٤/ ٩/ ٢٠٢٣
تێبینی : ئەو هاولاتیانەى بەشداری لە زیادکرنەکە دەکەن دەبێت پشتگیری ئەنجومەنی پیشەوەری تایبەت بە پیشەکەی بێنێت بە پێر بڕگەى (١) نوسراوى وەزارەتی شارەوانی و گشت وگوزار ( ژمارە ١٢٧٧٣ لە ٥ / ١٢ / ٢٠٢١ ) .
| ژ | شوێن | رووبەر م٢ | جۆری بەکارهێنان | ماوە بەکرێدان |
| ١ | کوشک / ڕۆژنامە فرۆشەکانی ناوشاری هەولێر | — | کتێب و روژنامە فرۆش | چوار ساڵ |
| ٢ | کابینە / عقارات / گەرەکی هەڤاڵان | ٦٧.٥ م٢ | عقارات | چوار ساڵ |
| ٣ | دوکانی ژمارە (١٦٧٧ / ٦٠)ک ٤٤ وارش | ١٥٠ م٢ | فرن | چوار ساڵ |
| ٤ | ژمارەى موڵک ٧٧٧ / ٧ ک ٩٣ حصارۆک | ٣٦٠ م٢ | دوکان | چوار ساڵ |
| ٥ | زەوی ژمارە ( ٧١٧٩ / ٥ ک ٩٣ حصارۆک) ژ (١,٤) | ١٠٠ م٢ | دوکان | چوار ساڵ |
| ٦ | ژمارە مولک ٢١ | ٢٥,٢ م٢ | دوکان / اسواق کوردستان | چوار ساڵ |
| ٧ | ٧٢٦٠ / ٥ م ٩٣ حصاروک | ١٠٠ م٢ | فرن | چوار ساڵ |
| ٨ | ٧٣٣٤ / ٥ م ٩٣ حصاروک | ١٠٠ م٢ | فرن | چوار ساڵ |
| ٩ | دوکان بازاری ژیان / سەیداوە | ٩,٢٠ م٢ | دوکان | چوار ساڵ |
