زیادکردنی ئاشکرا

پالپشت بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (١٢٤) لە ٣١/٧/٢٠٢٣ . ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی زەوی بۆ مەبەستی کۆشک بە پێی خشتەى خوارەوە ئاماژەى پێ کراوە بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا …

پالپشت بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (١٢٤) لە ٣١/٧/٢٠٢٣ . ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی زەوی بۆ مەبەستی کۆشک بە پێی خشتەى خوارەوە ئاماژەى پێ کراوە بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر بکات( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ گوژمەى بەرانبەر مولک بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەى (٢٠) لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) سالی (١٩٨٦) پێداچوونەوە دەکرێت لە کریی سالانە هەر (٢) دوو ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بۆ خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی یەک شەم ٢٤/ ٩/ ٢٠٢٣

تێبینی : ئەو هاولاتییەى بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێ دەبێت بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و دیزاینی ئامادەکراو کۆشکەکە دروست بکات.

ژشوێنجۆری بەکارهێنانرووبەرماوەی بە کرێدان
١گەرەکی بەهاری نوێ ژمارە (١)کۆشک١٢ م٢سێ ساڵ
٢گەرەکی بەهاری نوێ ژمارە (٢)کۆشک١٢ م٢سێ ساڵ
٣شەقامی ١٠٠ م٢ ژمارە (٣)کۆشک١٢ م٢سێ ساڵ
٤شەقامی ١٠٠ م٢ ژمارە (٤)کۆشک١٢ م٢سێ ساڵ
٥گەرەکی ماردین ( کەرتی ٥٥ ) ژمارە (٥)کۆشک١٢ م٢سێ ساڵ
٦گەرەکی ماردین ( کەرتی ٥٥ ) ژمارە (٦)کۆشک١٢ م٢سێ ساڵ
٧گەرەکی سەربەستی ژمارە (٧)کۆشک١٢ م٢سێ ساڵ
٨شەقامی ٤٠م دادگا ژمارە (٨)کۆشک١٢ م٢سێ ساڵ
٩شەقامی نەوروز ژمارە (٩)کۆشک١٢ م٢سێ ساڵ
١٠شەقامی نەوروز ژمارە (١٠)کۆشک١٢ م٢سێ ساڵ