زیادکردنی ئاشکرا

دوا بە دوای ئاگاداریمان (ژمارە ١٢٣٥٠ لە ١٢ /٧ /٢٠٢٣) ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی ( دوکان و کۆشک ) کە لە خشتەى خوارەوە ئاماژەى پێ کراوە بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

دوا بە دوای ئاگاداریمان (ژمارە ١٢٣٥٠ لە ١٢ /٧ /٢٠٢٣) ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی ( دوکان و کۆشک ) کە لە خشتەى خوارەوە ئاماژەى پێ کراوە بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر بکات( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ گوژمەى بەرانبەر مولک بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەى (٢٠) لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) سالی (١٩٨٦) پێداچوونەوە دەکرێت لە کریی سالانە هەر (٢) دوو ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بۆ خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی یەک شەم ٢٤/ ٩/ ٢٠٢٣

ژژمارەى مۆلک جۆری بەکارهێنانرووبەر م٢ماوەی بە کرێدان
١ژمارە (١) زەوی ٣٧٦١ / ٣٣ م ٩٤ باداوە کۆشک / پێداویستی قوتابخانە و کێک و ساردەمەنی٤٢ م٢چوار ساڵ
٢ژمارە (٦٨) زەوى ١١٢٩ / ٢٦ ک ٩٤ باداوەکۆشک / کێک و ساردەمەنی٨٥ م٢چوار ساڵ
٣ژمارە (٢٢)کۆشک / کیک و ساردەمەنی١٥ م٢چوار ساڵ