سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕێگاوبان و ئاوەڕۆی نزیک کۆمەڵگای کۆگاکان نزیک شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ دەستپێکردووە و ئێستا زۆربەی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بوون کارکردنیش لە پڕۆژەکە بەردەوامە و بەم نزیکانە سەرجەم کارەکان تەواو دەبن، بەتەواو بوونی پڕۆژەکە کێشەی ئاوەڕۆی ناوچەکە و هاتووچۆی شۆفێران گواستنەوەی کەلوپەل ئاسان دەبێت.
پڕۆژەی ئاوەڕۆ و قیڕتاوکردنی کۆمەڵگای کۆگاکان لە قۆناغی کۆتاییە




