ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێ دانى ئەم پارچە زەوییەى خواره‌وه به‌رێگاى زیادكردنى ئاشكرا به پێ یاساى ژماره (32) ى سالى (1986) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه سه‌ربدات له‌سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر ( لێژنەى ئاماژە پێدراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى 20% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خەملێنراو زیادكردنه‌كه له ڕۆژى (30) سی یەمین رۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (12)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات , كرێ گرته پاره‌ى بانگ كردن و بلاوكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ …
زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژى پێنج شەمە 27 / 8/ 2020
تێبینى// لەبەر ئەوەى رۆژى پێنج شەممە پشووە بۆیە موزایدەکە دەکەوێتە رۆژى یەک شەممە بەروارى 30 / 8 / 2020
| ژمارە موڵک | ڕووبەر | جۆرى بەکارهێنان | ماوەى بەکرێ دان |
| 1 / 1 ک تورەق | 19760 م2 | گۆرەپانى شفتى و گندۆرە | سێ ساڵ |
