چـالاکی

کێشەی ئاوەڕۆی گەڕەکەکانی ڕۆشنبیری و هەشت هەزاری فەرمانبەران چارەسەر دەکرێن

کێشەی ئاوەڕۆی گەڕەکەکانی ڕۆشنبیری و هەشت هەزاری فەرمانبەران چارەسەر دەکرێن ئەمڕۆ یەک شەممە 2020/7/19 بە ئامادەبوونی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرانی شارەوانییەکانی چوار و پێنج بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی نەبوونی ئاوەڕۆی هەردوو گەڕەکی ڕۆشنبیری و هەشت هەزاری فەرمانبەرانیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە سەردانی ئەو شوێنانەکران کە بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆ گرفتی زۆری بۆ دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە دروستکردووە و بۆتە هۆی دروستبوونی گۆماو لەنێو کۆلانەکانیان. بۆیە بڕیاردرا ڕاستەوخۆ دوای جەژنی قوربان چارەسەرکردنی ئاوەڕۆیی ئەم گەڕەکانە دەست پێبکات بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە کەوتۆتە نێوکۆڵانەکان و دانیشتوانی هەردوو گەڕەکی هەراسانکردووە.