کۆتایی ساڵ بەشی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر تەواو دەبێتلەژێر سەرپەرشتی و چاودێری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، کارکردن لە دروستکردنی پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر بەردەوامە بەجۆرێک بەپێی گوتەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە پێش وادەی خۆی بەشی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو دەبێت. بەیاد عەبدولقادر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕایگەیاند: کارکردن لەپڕۆژەکە بەردەوامە و کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەمی پڕۆژەکە کە لە شەقامی بەحرکە بۆ شەقامی شەقڵاوەیە دەکرێتەوە. پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر ماوەی ١٢٥٠ ڕۆژی بۆ تەرخانکراوە و لەسەدا ٧٣٪ کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە کە زیاتر لە نۆ کیلۆمەترە.سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕاشیگەیاند: بەشی یەکەمی پڕۆژەکە لە شەش ئەندەر پاس و هەشت ئۆڤەر پاس و پردی پەڕینەوە ( بەرزە پرد ، ژێر پرد ) هەروەها شەقامی لاوەکی لەخۆ دەگرێت تێچووی پڕۆژەکە زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن دۆلارە.ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
کۆتایی ساڵ بەشی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر تەواو دەبێت



