سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر پرۆژەی لێدانی بیر بۆ دەرکردنی گازی قەتیس ماوە لە زبڵدانی شاری هەولێر لە کانی قرژاڵە خستە بواری جێبەجێکردن، پڕۆژەکە لەسەر بودجەی لەناکاوی پارێزگای هەولێر و بەسەرپەرشتی لێژنەی هاوبەشی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بۆ ٩ بیر لە بەشی ژینگەپارێزی لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە تەواو کرا و ڕۆژانی داهاتوو کارکردن بەردەوام دەبێت گرینگی پرۆژەکە لەوەدایە کە نزیکی ١٣ مەتر زبڵ ژێرخاک کراوە کە ئەمەش بڕێکی زۆر گازی لێ قەتیس بووە کە دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە و کۆنترۆڵکردنی کاری زۆری دەوێت بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە نامێنێت.
پڕۆژەی لێدانی بیر بۆ دەرکردنی گازی قەتیسکراو جێبەجێ دەکرێت



