سهرۆكی حكوومهت: له كابینهی نوێدا گرنگییهكی زیاتر به ژێرخانی ئابووری كوردستان دهدهین
وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار: سوودەکانی ئەم پڕۆژەیە وێڕای کەمکردنەوەی جەنجاڵی و خێرایی گەیشتن پڕۆژەی سەوزاییشی تێدایە
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی كانووی یەكەمی 2019 بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمێكدا دوا بەشی پڕۆژەی ستراتیژیی شەقامی 120 مەتریی هەولێری كردەوە كە بۆ گرنگیدان بەو پڕۆژە ستراتیژییە لە ماوەی رابردوودا راستەوخۆ چاودێریی قۆناغەكانی بەڕێوەچوونی كارەكانی تەواوكردنی پرۆژەكەیان دەكرد تا بەخێرایی بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتییان بكرێتەوە. بهڕێز مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان وتارێكی پێشكهش كرد و گوتی: دوا قۆناغی شهقامی 120 مهتری خێرای ههولێر دهكهینهوه، كه پێشتر له كابینهی 8 بڕیاری لێدراوه و له كابینهی نۆیهم دوا بهشی تهواو كراوه. راشیگهیاند، له كابینهی نوێدا گرنگییهكی زیاتر به ژێرخانی ئابووری كوردستان دهدهین و رێگهوبانیش یهكێكه له گرنگترین بهشهكانی ئهو ژێرخانه و گرنگی زایاتری پێدهدهین. دووپاتیشی كردهوه، خوازیارین كه بتوانین تۆڕێكی فراوانی رێگهوبان درووستبكهین بۆ ئهوهی هاووڵاتیان و میوانانیش كه سهردانی كوردستانی دهكهن و بۆ مهبهستی بازرگانیش سوودی لێوهربگیرێت. گوتیشی: داوا له خوشك و برایان و ههموو هاووڵاتیانی كوردستان ههیه، كه سوود لهو رێگهوبانانه وهربگرن سهلامهتی خۆیان لهبهرچاو بگرن، چونكه سهلامهتی ئهوان له ههموو شتێك گرنگتره. سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان، سوپاسی كۆمپانیای جێبهجێكاری كرد و رایگهیاند، جێگهی خۆشحاڵییه پرۆژهكه به عهقڵی كوردی و ئهندازیاری كوردی جێبهجێ كراوه.
لە مەراسیمەكەدا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەبوو، له مهراسیمی كردنەوەی پڕۆژەی 120 مەتریی هەولێر وتارێكی پێشكەشكرد، هەروەها پارێزگاری ههولێر و ژمارەیەكی زۆری دیكهی بهرپرسانی حكومی ئامادەی مەراسیمەكە بوون.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە بەشی سهرهتای وتارەكەیدا گوتی: مایەی خۆشحاڵییە کە لەم بۆنەیەدا، بە ئامادەبوونی ڕێزدار جەنابی سەرۆکی حکوومەت، بەشدار دەبین لە کردنەوەی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی گرنگ بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان کە ئەویش دوابەشی شەقامی ١٢٠ مەترییە. بە تەواوبوونی ئەم بەشە، کۆی بازنەی ئەم شەقامە بە درێژایی ٤٥ کم کە بە دەوری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەسووڕێتەوە، بۆ هاووڵاتییان دەکرێتەوە، بەمەش ئاسانکارییەکی زیاتر بۆ دانیشتوان و میوانانی پایتەخت بەرجەستە دەبێت و دەتوانن بە شێوەیەکی خێراتر بگەنە شوێنەکانی مەبەستیان و جەنجاڵیی شار کەم دەبێتەوە.
ههروهها گوتیشی: دیدگای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دیدگایەکی تایبەت و پڕبایەخە بۆ گرنگیدان بە دروستکردنی ژێرخان و بەرەوپێشبردنی، هەروەک لەو کارنامەیەی جەنابی سەرۆکی حکوومەت پێشکەشی پەرلەمانی کوردستانی کرد، لە چەند بڕگە و شوێنێک، جەخت دەکاتەوە لەسەر دروستکردنی ژێرخان و پڕۆژەی ستراتیژی، هەروەها گوتیشی: بە تەواوبوونی ئەم بەشەی شەقامەكە، کۆی بازنەی ئەم شەقامە بە درێژایی ٤٥کم بە دەوری پایتەختی هەرێمی کوردستاندا دەسووڕێتەوە كە بەهۆیەوە هاووڵاتییان دەتوانن بەشێوەیەکی خێراتر بگەنە شوێنەکانی مەبەستیان و جەنجاڵیی شاریش کەم دەبێتەوە. هەروەها وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار راشیگەیاند: سوودەکانی ئەم پڕۆژەیە، وێڕای ئاسانکاریی بۆ کاروباری هاووڵاتییان و میوانانی پایتەخت و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و خێرایی گەیشتن و گێڕانەوەی کات و بەیەکەوە بەستنەوەی هەموو ناوچەکانی دەروبەری شاری هەولێر لەگەڵ یەکتری، پڕۆژەی سەوزاییشی تێدایە کە بەڕێژەی جیاواز کاری تێدا دەکرێت، ئەمەیش سوودی ژینگەیی و جوانکاریی هەیە کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی.
له بهشێكی دیكهی وتارهكهیدا رایگهیاند: هەروەک لەو کارنامەیەی جەنابی سەرۆکی حکوومەت پێشکەشی پەرلەمانی کوردستانی کرد، لە چەند بڕگە و شوێنێک، جەخت دەکاتەوە لەسەر دروستکردنی ژێرخان و پڕۆژەی ستراتیژی، بە تایبەتی ڕێگاوبان کە هیوادارین لە ئاییندەدا سەرجەم شارەکانمان بە تۆڕی ڕێگای پێشکەوتوو، بەیەکەوە ببەسترێنەوە و ئەو بەشەی کارنامەی حکوومەت لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێ ببێت و لە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیاندا ڕەنگ بداتەوە. هەروەها هاووڵاتییانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، بایەخی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بواری ڕێگەوبان و پڕۆژەی ستراتیژی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بایەخ و ڕوئیایەکی سەرتاسەری و کوردستانییە و هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەگرێتەوە.
گوتیشی: هەر لەم دەرفەتەدا ڕووی داواکاریمان لە شوفێران و بەکاربەرانی ئەو شەقامە ئەوەیە، پابەند بن بە یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و کۆنتڕۆڵی خێرایی ئاژۆتن بکەن بەو ڕادانەی کە دەستنیشان کراوە، بۆ سەلامەتیی خۆیان و هاووڵاتییانی تر و پێکهاتەکانی پڕۆژەکە. هەر ئەم بۆنەیەش بە دەرفەت دەزانین، سوپاسی كۆمپانیاكانى هێمن بككهین بۆ جێبهجێكردنی پڕۆژەكە بكەین، هەروەها پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەرتی تایبەت و هێزی کار و توانای خۆماڵیی دووپات بكەینەوە و هانیان دەدەین بەشداریی کارایان هەبێت لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بەرەوپێشبردنی کوردستان.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەک بەشێک لە پێکهاتەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەژێر ڕۆشنایی کارنامەکەیدا دیدگای نوێمان هەیە بۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان لەسەر بنەما زانستییەکان کە تیایدا هەم لایەنی کوالیتیی پڕۆژەکە و لایەنی دوکیۆمێنت و پەرەپێدانی توانی تیمە هونەرییەکان بگرێتەوە، لەپێناو گەیشتن بەئاستێکی بەرز لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان کە ئەوان چەقی بایەخ و گرنگیپێدان و ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن.




