چـالاکی

هەڵمەتی خاوێن کردنەوە و پاکڕاگرتنی شاری ھەولێر و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری ژینگەیی بەردەوامبوونی ھەیە

هەڵمەتی خاوێن کردنەوە و پاکڕاگرتنی شاری ھەولێر و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری ژینگەیی بەردەوامبوونی ھەیە
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشممە، ڕێکەوتی ١٦-١٢-٢٠١٩ قۆناغی دووەمی ھەڵمەتی ھەر دووھەفتە جارێك خاوێنکردنەوە و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری ژینگەیی دەستیپێكرد لە ناو بازاڕی سورچیان و گەڕەكی نوسەران و گشت سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و کۆمپانیاكانی خاوێنکردنەوەی شاری ھەولێر.جێگەی وەبیرھێنانەوەیە کە قۆناغی یەكەم لەسنووری ناو بازاڕ و گشت سنوری شارەوانیی یەك دەستیپێكردبوو.
داواکارین لە ھەموو لایەك ئەوپەڕی ھاوکاریمان بکرێت .