چـالاکی

سەرۆکی نوێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەست بەکار بوو

ئەمرۆ رێکەوتی ٢١-١١-٢٠١٩ لە مەراسیمێکی شایستەدا بەرێز ئەندازیار ( عبدالواحد احمد حمد) وەکو سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەست بەکار بوو لە شوێنی ئەندازیار ( سامان محمد بلباس) بە ئامادەبوونی بەرێز (ارجمان تەحسین ) بەڕێوەبەری گشتی کاگێڕی و دارایی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و بەرێوەبەرە بەرێزەکانی بەرێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەگەڵ سەرۆک بەش و هۆبەکان لە دیوانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر .
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە وە لە وتەیەکدا بەڕێز کاک ئەرجومان پیرۆزباییەکی گەرمی لە ئەندازیار (عبدالواحداحمد حمد ) کرد بە بۆنەی دەست بەکار بوونی وەکو سەرۆکی شارەوانی ھەولێر وە هەروەها دەستخۆشی و رێز و سوپاسی پێشکەشی ئەندازیار ( سامان محمد بلباس ) کرد لە پایەی ئەو چوار سالەی کە ئەو ئەرکەی جێبەجێ کردووە و خزمەتێکی زۆری هاولاتیانی شاری ھەولێری کردووە ، هەروەها لە لایەن خۆشیەوە بەڕێز ( عبدالواحد احمد حمد) لە وتەیەکدا ئیش و کارەکانی ئەو چوار سالەی سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەرز نرخاند و دووپاتی کردەوە کەوا لەو شوێنە دەست پێ دەکات و ڕەوڕەوەی خزمەتکردنی شاری هەولێر بەردەوام و بەرەو پێش دەچێت و جەختی لەوە کردەوە کەوا دەبێت هەموو فەرمانبەر و بەرێوەبەر و گشت کارمەندانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ئاستی ئەوبەرپرسیاریەتیە بن کەوا لە ڕێنماییەکانی بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە و هەروەها بەرێز وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار کەوا دوپات کراوەتەوە کە دەبێت خزمەتگوزارییەکان شایستەی ھاوڵاتیانی قەدرگرانی شاری ھەولێر بن کە پایتەختی هەرێمی کوردستانە.