رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٧-١١-٢٠١٩ ، بەڕێز ئەندازیار( سامان محەمەد بڵباس) سەرۆکی شارەوانی ھەولێر ، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوەبەرە بەڕێزەکانی شارەوانی (یەک,دوو,سێ,چوار,پێنج,شەش)و فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی ئیش وکاری هاوڵاتیان و وەجەختیشکرایەوە لەسەر پابەندبوون بەو گشتاندنانەی کە پێشتر دەرکرابوو سەبارەت بە دەرھێنانی مۆڵەتی بینا بۆ خانووی نیشتەجێبوون و دوکان و باڵەخانەی بازرگانی بەتایبەتی لە ڕووی کشانەوە و ژمارەی نھۆمەکان و بەکارنەھێنانی زیاتری ڕووبەر بۆ ھەر مەبەستێك وە کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕێگریکردن لە هەموو سەرپێچیەك و نەهێشتنی زیادەڕۆیی ، ھەر بۆ ھەمان مەبەستی سەرەوە پێویستیەکی زۆر ھەبوو بۆ ڕێکخستنەوەی ھەندێك لە شەقامەکان لەڕووی ڕەگەز ( نیشتەجێ بوون – تێکەڵاو – بازرگانی ) لێرەدا سەرۆکی شارەوانی ڕوونی کردەوە کە ھەموو توانایەکی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەو کارە گرنگە چونکە ھەڵکەوتەی کات و شوێن و گونجاندنی لەگەڵ پێشکەوتنی شار و فراوانبوونی زۆر پێویستە، ھەروەھا لەتەوەرەکی تردا باسی دووبارە ڕێکخستنەوەی میلاکاتی گشت بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر کرا بەجۆرێك کە ڕەچاوی پسپۆڕی و ژمارە و تایبەتمەندی بکرێت ھەر بەشێك بە پێی توانا و ڕێکخستنەوەی کارەکان بەپێی پێویستی بێت لە ھەمانکاتدا پشتگیری خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەڕێوەبەر و گشت سەرۆک بەشەکان و تەواوی کارمەندانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر وە لەکاتی هەبوونی هەر کێشەیەك دەرگای کراوەیە بۆ هه موو لایەک بۆ ئەوەی لەکۆتاییدا باشترین خزمەت بە کەمترین ماوەی پێویست پێشکەش بکرێت بۆ هاوڵاتیانی سنوری دەسەڵاتی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر .
بەهیوای سەرکەوتن و زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێری قەدرگران .
کۆبوونەوەی برێز سامان محمد احمد لەگەڵ بەڕێوەبەرەکانی شارەوانی (١,٢,٣,٤,٥,٦)و فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی ئیش وکاری هاوڵاتیان
