چـالاکی

کۆبوونەوەی بەرێز سامان محمد احمد لەگەڵ کۆمپانیای میدیاتێك سەبارەت بە کۆکردنەوەی کریێی تابلۆ و خۆل و خاشاک

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٧-١١-٢٠١٩ سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بە سەرپەرشتی بەڕێز ئەندازیار سامان محەمەد بڵباس ، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ کۆمپانیای میدیاتێك سەبارەت بە کۆکردنەوەی کریێی تابلۆ و خۆل و خاشاک لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەگەل لێژنەی سەرپەرشتیاری کاروباری کۆکردنەوەی کرێ و ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو بە ئامادەبونی بەرێوەبەرە بەرێزەکانی شارەوانی (یەک,دوو,سێ,چوار,پێنج,شەش)
بە مەبەستی کەم کردنەوەی رۆتین و گوجاندنی کرێی تابلۆ لەگەڵ ھەڵکەوتەی کات و شوێن و ڕەخساندنی لەباری ئێستا بۆ ئەوەی هاولاتیانی خۆشەویست باشترین خزمەتیان پێ بگات