لە رێکەوتی ٦-١١-٢٠١٩ سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بە سەرپەرشتی بەڕێز ئەندازیار سامان محەمەد بڵباس ،کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ گروپی ئیکۆژین،کۆلێژی زانست بەشی ژینگە،رێکخراوی ئاڤیار،بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەولێر و بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی .
مەبەست لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ کردنی ئەنجامدانی چەند چالاکیەک بوو بۆ ئەنجامدانی ھەڵمەتی پاک کردنەوەی ژینگە لە پلاستیک لە قوتابخانەو زانکۆکانی شاری ھەولێر ھەلمەتەکە بە ھاوکاری ھەموو ئەو لایەنانە دەبێت کە بەژدارییان کردووە لە کۆبوونەوەکە . وەک و خالی دەستپێک چەند قوتابخانەیەک ھەلدەبژێردرێت وە تیمەکان دەست دەکەن بە ھەڵمەتی ھۆشیاری بۆ بەکار ھێنانی پلاستیک.
کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی ئەنجامدانی ھەڵمەتی پاک کردنەوەی ژینگە لە پلاستیک
