رۆژی دووشەممە 4ی نۆڤەمبەری 2019، بەڕێز ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیاریی جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر كۆبۆوە.
ئامانجی كۆبوونەوەكە بە مەبەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوونە لە هەنگاوەكانی تەواوكردنی پڕۆژەكە و هەروەها پێداویستی و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان بۆ ئەوەی هەنگاوەكانی كاركردن تێیدا بەخێرایی بەڕێوە بچن.
بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختیكردەوە كە هەرچی پێویست بێت، بۆ بەردەوامی كاركردن و جێبەجێكردن و تەواوكردنی پڕۆژەكە، وەزارەت ئەنجامی دەدات، چونكە تەواوبوونی ئەو شەقامە ستراتیژییە دەبێتە هۆی كارئاسانییەكی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و كاریگەری لەسەر فراوانبوونی شاری هەولێریش دەبێت.
شایەنی باسە، شه‌قامی 150 مه‌تریی هەولێر، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییە و ده‌كه‌وێته پشت شه‌قامی 120 مه‌تریی هەولێر و بە شێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێردا دەسووڕێتەوە. درێژایی شەقامەكە 70 كیلۆمەترە و دابەشكراوەتە سەر 5 بەش و ئێستا كار لە بەشی یەكەمی دەكرێت لەنێوان رێگەی پیرمام و بەحركە.
بە تەواوبوونی شەقامەكە به‌شێكی زۆری ترافیك و بارگرانی ئۆتۆمبێل له شار كه‌م ده‌بێتەوە، هەروەها سیمایەكی جوانیش بە شاری هەولێر دەبەخشێت. لەگەڵ ئەوەشدا شه‌قامێكی خێرایه و شارۆچکەکانی بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، به‌حركه، مه‌لائۆمه‌ر و رێگەی گوێر و قۆڕیتان و سه‌ركارێز به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
