چـالاکی

پیشوازی بەرێز سامان محمد احمد لە گروپی ئیکۆژین لە ریخراوی کوردید

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۰/۲٧ بەڕێز ئەندازیار ( سامان محمەد بڵباس ) سەرۆکی شارەوانی هەولێر پیشوازی لە گروپی ئیکۆژین لە ریخراوی کوردید کرد بە مەبەستی ئەنجامدانی هەلمەتی هۆشیاری بۆ بەکارهینانی پلاستیک و ناردنی بۆ کۆمپانیاکانی ریسایکلین.
وە هەروەها لە پای ئەو ئەرک و ماندوو بوونەی بەریز ئەندازیار (سامان محمد بلباس)سەرۆکی شارەوانی هەولیر کە لە بواری خاوین کردنەوە و پاراستنی ژینگەی شاری هەولیر بەردەوام بووە, خەلاتی ریز و سوپاس لە لایەن گروپی ئیکۆژین لە ریکخراوی کوردید پیشکەش بە بەریزیان کرا.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولیر بە گشتی بەریوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگە پاریزی بە تایبەتی راسپاردووە بە ئەنجامدانی هەلمەتی هۆشیاری لە قوتابخانەکان وە دانانی زبلدان تایبەت بە پلاستیک وە دواتر کۆکردنەوەی پاشماوە پلاستیکییەکان لە لایەن ئۆتۆمبیلی کەپسی تایبەت بە پلاستیک و ناردنی بۆ شوینی ریسایکلین بۆ دووبارە بەکار هینانەوەی بۆیە گروپی ئیکۆژین وەکو یەکیک لە ریکخراوە ژینگە پاریزەکان هاوکار و هەماهەنگ دەبیت لەم کارە سەرەرای دەست خۆشی و بە گرینگ زانینی بلاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی .