رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۰/۲۱ بەڕێز ئەندازیار ( سامان محمەد بڵباس ) سەرۆکی شارەوانی هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج ی کرد بەمەبەستی پیرۆزبایکردن لە بەڕێز (عەبدوڵا شەمسەدین ) بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەك بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج و هەروەها کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرۆک بەشەکان بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی ئیش وکاری هاوڵاتیان و وەجەختیشکرایەوە لەسەر پابەندبوون بە دەوامی فەرمی و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕێگریکردن لە هەموو سەرپێچیەك و نەهێشتنی زیادەڕۆیی بە هەموو هەوڵ و تەقەڵایەك و لەلایەکی تریش ، پشتگیری خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەڕێوەبەر و گشت سەرۆک بەشەکان و تەواوی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج لەکاتی هەبوونی هەر گرێکۆرەیەک و ناڕۆشنییەک دەرگای واڵایە بۆ هه موو لایەک بۆ ئەوەیی لەکۆتاییدا باشترین خزمەت بە کەمترین ماوەی پێویست پێشکەش بکرێت بۆ هاوڵاتیانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر .
بەهیوای سەرکەوتن و زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری شارەوانی پێنج و گشت دانیشتوانی شاری هەولێری قەدرگران .
پیرۆزبایی سەرۆکی شارەوانی لە بەڕێز (عەبدوڵا شەمسەدین ) بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەك بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج
