رۆژی پێنجشەممە 17ی ئۆکتۆبەری 2019 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی پێنجسەد ملیار دینار کە دەکاتە چوار سەد و بیست ملیۆن دۆلاری بۆ بنیاتنان و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە بوارەکانی رێگاوبان و سایلۆ و کارەبا و ئاووئاوەڕۆ راگەیاند. ئەم پڕۆژانە بە چەند قۆناخێک ئەنجام دەدرێن و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەزاران دەرفەتی کار لە هەرێمی کوردستان دەرەخسێنێت . لەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ بەردی بناخەی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان لە دهۆک دادەنرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پێنجسەد ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان راگەیاند
