ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١٠/٣، بەڕێز ئەندازیار ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و بەڕێز د. فەرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر و بەڕێز ئەندازیار تاھیر عبدوڵا جێگری پارێزگاری ھەولێر و بەڕێز ئەندازیار سامان محەمەد سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی شەش و تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە و کۆمپانیا ی جێبەجێکار سەردانی پڕۆژەی دووبارەقیرتاوکردنی شەقامی ھەولێر-گوێڕ یان کرد .
پڕۆژەکە درێژیەکەی 1کم و گوژمەکەی ١٩٣،٣٠٠،٠٠٠ ھەزار دینارە و لەسەر داھاتی ١٧٪ سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر جێبەجێدەکرێت .
کارەکان لادانی کۆنکریت و فرێدانی پاشماوەکان
و چاککردنەوەی چینی ژێرەوە بە تیکەلەرێژکردن و پەستانەوە و چاککردنەوە چینی ستابلایزەر و قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی بە چینی بایندەر
وەهەروەها چاککردنەوە و تێکەلە رێژکردن و قیرتاوکردنی شەقامێکی لاوەکی بەچینی ستابلایزەر .
تاوەکو چەند ڕۆژی تریش کارکردن تێیدا بەردەوام دەبێ . یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار چاککردنەوەی ڕێگاکانی سەرەکی و لاوەکی دەروازەکانی شاری ھەولێر
سەردانی بەرێزان ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و بەڕێز د. فەرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر و سامان محمد احمد لە پڕۆژەی دووبارەقیرتاوکردنی شەقامی ھەولێر-گوێڕ
