چـالاکی

سەردانی بەرێز سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر لە بەڕێز« د. فەرسەت سۆفی » بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەکو پارێزگاری ھەولێر

بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز« د. فەرسەت سۆفی » بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەکو پارێزگاری ھەولێر ، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ( ٢٠١٩/٩/٢٦ ) بەرێز ئەندازیار سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر بە یاوەری بەڕێزان بەڕێوەبەرانی شارەونییەکانی یەك و دوو و سێ و چوار و پێنج و شەش و بەرێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکان وبەڕێوەبەری پارکی سامی عەبدولڕەحمان ، سەردانی بەڕێزیان کرد و دووپاتیان کردەوە کەوا سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر ، ھەردەم پشتیوان و ھەماھەنگ و ھاوکاری دەبێت بۆ سەرخستنی لەو ئەرك و بەرپرسیارەتیە نوێیەی .
بەھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ھەموو لایەك